نوێترین

recent

30/05/2025

پشووی جەژنی قوربان دیاریکرا.


 



حکومەتى عێراق رۆژانى پشووى جەژنى دیارى کرد و پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات تا رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە حکومەتى عێراق پێنج رۆژ پشووی راگەیاند، کە پشووەکە لە پێنجشەممەوە دەست پێدەکات تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سێشەممە ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، لیژنەی بینینی مانگ لە سعودییە وتی، مانگ لە تەمیر بینراوە و رۆژی هەینی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و رۆژی پێنجشەممە ٥ـی ئایار، حاجیان دەچنە سەر کێوی عەرەفە، کە یەکێکە لە گرنگترین رێوڕەسمەکانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085