نوێترین

recent

30/05/2025

داوکارم نەچن بەدەم بانگەوازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.


 



اواتان لێ دەکەین بەیانی 31 ی 6 ی 2025 بەپیل بانگەوازەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەچن بۆ کۆبونەوەی سەری ڕەش داوا لە بەڕێزان سەرکردایەتی حزبەکەم و سەرجەم حزبە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان دەکەم بەیانی 31 ی 6 ی 2025 بەپیل داواکاریەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نەچن بۆ کۆبونەوە لەسەری ڕەش چونکە پارتی دەیەوێ خۆی لەو شکست و کارەساتانە بدزێتەوە کە سەپاندویەتیە سەر گەلی باشور وەک سەردەمی ڕیفراندۆمەکە کە نیوەی خاکی کوردستانیان لەدەستداو بە سەرکەوتن پێمانیان دەفرۆشتەوە پارتەکەی بارزانی دەیانەوێ لە کۆبونەوەی ڕۆژی شەمەی سەریڕەشدا شکستی حکومڕانیان دابەشی سەرحزبەکوردستانیەکان بکەن بە ئۆپزسیۆن و دەسەڵاتەوە پارتەکەی بارزانی دەیانەوێ بەیانی خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکەوە بۆ شوێن بزرکردنی سەدان ملیار دۆلاری داهاتی ناوخۆو گومرگە سنوریەکان پارتەکەی بارزانی دەیانەوێ لە شکستی حوکڕانی کوردستان خەڵکی نیشتیمان پەروەرو حزبە تێکۆشەرەکان بکەنە شەریکی شکست و سیاسەتی چەوتیان پارتەکەی بارزانی دەیانەوێ لەکۆبونەوەی بەیانی سەری ڕەش بەامریکاو جیهان وحکومەتی عێراق بڵێن ئێمە خودانی قەزیەی کوردین و کوردایەتیمان بەسەردا بفرۆشنەوە لەکۆتایدا دووبارە داوا لە حزبەکەی خۆم و سەرجەم حزبە تێکۆشەرە کوردستانی و ئیسلامیەکان دەکەم نەچنە ژێرباری داوەتنامەکەی پارتی بۆ کۆبونەوەی سەری ڕەش چونکە ئەو کۆبونەوەیەش وەک کۆبونەوە تاکتیکیەکەی سەردەمی ڕیفراندۆمەکەیەو دەیانەوێ دەستی چەوریان بە دەمووچاوی هەمووماندا بسڕنەوە بۆیە حزبە تێکۆەرەکان ئێوەش ئەگەر خەباتتان تێکۆشانتان لە پارتی زیاتر نەبێ کەمتر نیە ئەرکتانە بێنە دەنگ و گەلی باشور ڕزگار کەن لەو بارودۆخەی حزبەکەی بارزانی بەسەر گەلی باشوری هێناوە غـازی فیصـل سـیان فەرماندەی پێشمەرگە خۆبەخشەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان / مەخمور 30 _ 5 _ 2025

غازی فەیسەڵ

Picsart-24-02-23-21-31-09-085