نوێترین

recent

15/08/2025

لەم هەفتەیەدا چارەنوسی مووچەی مانگی 6 یەکلایی دەکرێتەوە.











پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بابەتی ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ و ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لەم هەفتەیەدا یەكلایی بكرێتەوە، چونكە هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە گرفتەكان بەرەو چارەسەركردن بڕۆن بەتایبەت كە ڕێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت كراوە.

سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن كە كێشەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا بەرەو چارەسەر بڕۆن بەتایبەت لەسەر بابەتی ناردنی داهاتی ناوخۆ، ئەوەش دوای ئەوەی كە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتوون ڕاگەیاند.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە كە بتواندرێت لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانەبەرانی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، چونكە بابەتی نەوت كۆتایی هاتووە و ئەوەی ئێستا ماوەتەوە جۆری ئەو داهاتانەیە كە دەبێت هەرێم بە بەغدای بدات.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە هەر دەبێت ڕێككەوتن بكرێت، چونكە ناكرێت ئەم دۆخەی ئێستا بەسەر مووچەخۆرانی هەرێم هاتووە درێژەی پێبدرێت، هاوكات ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان چڕكردووەتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085