نوێترین

recent

29/03/2026

روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی ناوخۆوە.


 










روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە
بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە،  هەندێ سەرچاوە زانیاری نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو هاووڵاتیان بڵاو دەکەنەوە. ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاری لەمبارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێرکاریگەری پڕوپاگەندەی نەیارانەوە. هەروەها داوا لە کەنالەکانی راگەیاندن
دەکەین بە وریایی مامەڵە لە گەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندی بە ئاسایشی هاووڵاتیان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاری نا دروست بڵاو نەکەنەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085