نوێترین

recent

15/08/2025

مەسرور بارزانی چی بەپشتیوان سادق ووت ؟

 







مەسرور بارزانی چی بەپشتیوان سادق ووت ؟

لەپرۆسەی پێشووی لەشكرکێشی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێم  ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بەیان نامەیەك بەهاوکاری هەموو لایـەك دژی لەشکرکێشی دەربـکەن  

سەرەتای کۆبوونەوەکـە   سەرۆکی حکومەت مایکـەکەی ڕاکێشایـە نزیك دەمی ووتی:

هەمووتان ئەزانن پەکەکە بوونەتە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان زۆری تریش  لەکۆتایی ووتی پێویستە ڕاگەیەندراوێك بڵاو بکەینەوە و پەکەکە بەتیرۆریست ناوبەرین/حەقمان لەسەر شەڕی تورکیاو پەکەکە نەبێت !

ئەگەر شەڕیش دەستی پێکرد هەموومان هاودەنگ ئەبین دژی گەریلاکانی پەکەکە

لەدوا  وتەی دا ووتی کەس هەیە موعارز بێت ؟ پشتیوان سادق دەستی بەرز کردەوە مەسرور بەشێوەیەك لێی توڕە بوو ووتی هافەرموو جەنابت ناڕازیت   ووتی نا بەڵام پێویستە بەزمانی گوڵ بدوێین.

یەکێك لەوەزیرەکانی یەکێتی بەبێ وەرگرتنی ئیزن لەقوباد وهیچ کەسێك هەستاو ووتی نەخێر ئێمە پەکەکە بەتیرۆریست ناناسێنین و بڵاو کراوەکەی حکومەت تەنیا تەعبیر لەڕای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەکات.

تەنانەت  قوباد تاڵەبانی یش لەو  وەڵامـە توندەی وەزیرەکـەی یەکێتی نیگەران بوو

بەڵام چەند وەزیرێکی دیكە لەیەکێتی ولەگۆڕان پشتیوانی قسەکانی وەزیرە ئازاکەی یەکێتی گرت 

لەو کاتەدا بێ هیچ خواحافیزی یان  ووتەیەك مەسرور هۆڵەکەی بەجێ هێشت وکۆبوونەوەکەی بەکراوەیی بەجێ هێشت..

     تایبەت بەپەیجی ئــاژانسی ووڵات   

Picsart-24-02-23-21-31-09-085