نوێترین

recent

16/08/2025

ئەمریکا" كاروانێكی دیكەی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان کرد.

 






هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەردایەتی ئەمریكا، كاروانێكی دیكەی كەلوپەلی سەربازیی لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكەن كە ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازیی لەخۆدەگرێت.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 15-8-2025، كاروانێكی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لە 15 بارهەڵگر پێكهاتبوو، لە هەرێمی كوردستانەوە بە دەروازەی سنووری وەلید، گەیشتە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە باكووری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.

كاروانە سەربازییەكە چەندین جۆر چەك و كەرەستەی پێشكەوتووی سەربازی لەخۆگرتووە، هەندێ لە بارهەڵگرەكانیش، داپۆشرابوون و نەزانراوە چ جۆرە كەرەستەیەكی باركردبوو، لەكاتی گەیشتنیشی بۆ بنكە سەربازییەكە، لەلایەن هەلیكۆپتەری سەربازییەوە پاسەوانیی لێدەكرا.

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریكا لەماوەكانی رابردوودا، چەندین كاروانی لۆجستیی رەوانەی بنكە سەربازییەكانی لە رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ناوخۆی سووریا و شەڕو پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردووی رۆژهەڵاتی حەلەب لەنێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و 
گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكانی لایەنگری توركیا

سەرچاوە ڕاچلكـەین نیوز..

Picsart-24-02-23-21-31-09-085