نوێترین

recent

12/08/2025

هۆکاری دەــستگیرکردنی شاسوار عبدالواحید،ئاشكرا کرا.


 







شاسوار عەبدولواحید، چۆن لە بەغدا گەڕایەوە سلێمانی و دەستگیركرا؟

ماوەی چەند رۆژێكە لە ترسی دەستگیركردن، شاسوار عەبدولواحید، شاری سلێمانی بەرەو شاری بەغدا جێهێشتبوو. بەڵام ئەمرۆ گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و ئەمشەو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، ماوەی چەند رۆژێكە به‌هۆى هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند دۆسییه‌كى كۆن، دادگاى سلێمانى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عبدالواحد، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌كردووه‌.
بەپێی زانیارییەكان، لە نێو یەكێتی لەسەر دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید دوو ئاراستە دروستبووە، كە ئاراستەیەكیان پێی وایە دەبێت كۆتایی بە شاسوار عەبدولواحید بهێنرێت و ڕێگە نەدرێت لەوە زیاتر گەورە بێت، ئاراستەیەكیش پێی وابووە ڕێگە بە شاسوار عەبدولواحید بدرێت و كورسییەكانی ئۆپۆزیسیۆن لای شاسوار عەبدولواحید بێت مامەڵەكردن لەگەڵی ئاسانترە لە هێزەكانی دیكەی ئۆپۆزیسیۆن.
بەپێی زانیارییەكان، دواجار به‌ فشارى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان چه‌ند دۆسییه‌كى كۆنى شاسوار عەبدولواحید له‌ دادگاكانى سلێمانى بۆ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه‌.
شاسوار عەبدولواحید لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری دەستگیركردنی هەبووە، مەبەستی خۆ پاراستنی ڕووی لە شاری بەغدا كردووەو لە چەند رۆژی ڕابردووش ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكردەوە لە شاری بەغدا تۆماری كردوون.
بەپێی زانیارییەكان، شاسوار عەبدولواحید پێی وابووە یەكێتی لە فەرمانی دەستگیركردنەكەی جددی نییە، بۆچوونی ئەو ئاراستەیە سەركەوتوو دەبێت كە پێیان باش نەبووە شاسوار عەبدولواحید دەستگیربكرێت بۆیە گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی.
تۆماركردنی ڤیدیۆكانی چەند رۆژی ڕابردووشی بۆ ئەوە بوە كە لە كاتی دەستگیركردنی وا دەربكەوێـت كە هێزە ئەمنییەكان بەهۆی هەڵوێستەكانی لەسەر موچە ناوبراو دەستگیردەكەن.
كەمێك پێش ئێستا هێزێكی ئەمنی چووەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیریان كردووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085