
مادەی ٤۳۱ لە یاسای سزادانی عێڕاقی چیە؟ سزاکەی چەندە؟
مادەی ٤۳۱ لە یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹ هەموارکراو هەروەک لە مادەکانی ٤۳۰ و ٤۳۲ لە هەمان یاسا باسی تاوانی هەڕەشەکردن (التهدید) دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتی:
مادەی ٤۳۱
هەرکەسێک هەڕەشەی لە یەکێک کردبێت بە ئەنجامدانی تاوانێک دژی گیانی یان سامانی یەکێکی تر یان هەڕەشەی دانەپاڵی کارەکانی دژی ئابرۆ یان پێگە یان ئاشکراکردنی کارەکانی ئابرۆبەری لە یەکێک کردبێت جگە لەو حاڵەتانەی لە .مادەی ٤۳۰ هەمان یاسا باسکراون، بە حەبس کردن سزادەدرێت
شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی بە فەرمانی دادوەر بە شێوەی ئامادەنەبوو بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادراوە، کە لە دەقی ماددەکەدا هاتووە:
"سزا دەدرێت بە بەندکردن هەرکەسێک هەڕەشە لە کەسێکی تر بکات کە تاوانێکی بەرامبەر خۆی یان ماڵەکەی یان کەسێک و ماڵی کەسێکی تر ئەنجام دەدات یان بەکارهێنانی ئەو مەسەلانەی کە پەیوەندی بە لەکەدارکردنی ئابـ.ـڕوو هەیە یان پێگەی کەسەکە و درکاندنی نهێنییەکانی جگە لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەی 430 ئاماژەی پێکراوە