نوێترین

recent

14/08/2025

تونجەر باکرهان،تو*رکیا رێگری لە رێك کەوتنی کورد و دیمەشق دەکات

 







هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت، هاکان فیدان هەموو کارێکی بریتییە لە رێگری لە دەستکەوتەکانی کوردانی سوریا، بۆیە ڕێگری لەڕێککەوینی کورد و دیمەشق دەکات.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە،" هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەموو کار و چالاکییەکانی لەسەر تێکدانی دەستکەوتەکانی کورد چڕکردوەتەوە و هەموو جیهانیش ئەمە دەبینێت و دۆخێکی جێگەی داخە ".

تونجەر باکرهان باسی لەوەشکرد،" هاکان فیدان وا دەزانێت کورد بونی نییە، بەڵام ئەو هەڵەیە، هیوادارین لە داهاتویەکی نزیکدا چاوەکانی بکاتەوە، راستییەکان ببینێت و زمانێک بەکاربهێنێت کە خزمەت بە چارەسەری بکات."

باکرهان ئەوەشیخستەڕوو، کورد لە دیمەشق و لە ئەنقەرەش بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.

 سەرچاوە شار پرێس،محەمەد سەردار

Picsart-24-02-23-21-31-09-085