نوێترین

recent

08/08/2025

نهێنی ڕێكـنـەکەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاشكرا کرا.

 








دەزگایی میدیـای مــتمانـە کەلەیەکێتی یەوە نزیکە لەبڵاو کراوەیەك دا ووردەکاری کێشەی نێوان هەرێم وبەغداد ئاشکرا دەکـەن وکۆپیەکی بۆ ئێمە نێردراوە
دەقی بڵاو کراوەکـە:

باپێتان بڵێین کێشەی مووچەو نەدانی داهاتی نەوت بەعێراق چیە؟
حکومەتی هەرێم فاشیل پەنی داوە ئیستا ناوێرێت ئەم پەنەی داویەتی بۆ خەڵک وعێراقی ئاشکرا بکات!
لای ئێمە پێی ئەڵێن دەڵاندوویەتی: حکومەتی فاشیلی هەرێم لەژێرەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت گرێبەستی درێژخایەنی کردووە ئەگەر لەو گرێبەستانە لابدات هاوشێوەی (دانا غاز) ئیفلیجیان دەکەن،
لەئیستادا تێکەوتوون و پەنێکی وایان داوە لەترسی فشاری جەماوەری ناوێرن گرێبەستەکانی نەوت بۆخەڵک ئاشکرا بکەن کە چۆن گرێبەستیان کردووە...
حکومەت ناچارە بەپینەو پەڕۆو درۆوساختەچێتی خۆی لێ دەرباز بکات بەڵام ناتوانێت چوونکە (عەقدی) درێژخایەنی بۆ کۆمپانیاکان کردوە.
ئەم عەقدانەی لەعێراق شاردۆتەوە بۆیە ئەڵێت ٥٠ هەزار بەرمین بەشمان ناکات،بەڵام لەڕاستی دا بۆ کەم کردنەوەی فشاری کۆمپانیاکانی نەوتە لەهەرێم.
حکومەتی هەربەپێی ئەو گرێبەستانەی لەنێوان پارتی ویەکێتی وکۆمپانیاکان کراوە ڕێگا نادرێت عێراق نەوت پاڵاوتەبکات وسوتەمەنی بەهەرزان بدرێت بەهاوڵاتی هەرێمی کوردستان و دەبێت تەنیا لەڕێگای ئەو کۆمپانیایانەوە بکرێت کەهەرێم عەقدی لەگەڵ کردوون بەپارەیەکی گران سوتەمەنی بەرهەم ئەهێنن. ئەویش جێروبێرەکەی بۆ کۆمپانیاکانی خۆیانە،
ئێستا هەرێم دارێکی بەدەستەوەیە هەردو سەری پیساییە، ناتوانێت لەگەڵ عێراق ڕێک بکەوێت لەترسی کۆمپانیاکان
لەترسی ئاشکرا بوونی پەنەکەی ناوێرن بۆ خەڵکی ئاشکرا بکەن
هەربۆیە هێرشی درۆنی و هەندێ شتی تریان کردۆتە بەهانەی دەهێننەوە عێراق بەدەمەوە ئەگرن وئەیانەوێت دزی کۆمپانیاکان تەنیا بۆخۆیان بێت ولەولاشەووە بچنەوە بۆلای باوکە ئەمریکاو شکات لەعێراقێک دەکەن ئاگای لەمەحموی بێ زەواڵ نیە...........
دڵنیابن ئەمەی ئەڵێێن لێی بەرپرسین وە زۆر بەئاسانی هەرێم ئەتوانێت ٨٠ هەزار بەرمیل ڕادەست عئراق بکات.بەڵام کۆمپانیاکانی نەوت کارتی سوریان بەڕودا بەرز دەکەنەوە ئەگەر ئەوکارەبکەن ولەڕێگای سۆمۆ نەوت بفرۆشن.
مێشکی خەڵکیشیان بەلاف وگەزافی کوردایەتی ونەتەوایەتی یەو ژەنگاوی کردووە لەمیدیاکانیانەوە ئەڵێن (عیراق لە ڕیکەوتنەکان پەشیمان بۆتەوە.) بەکورتی ئەیانەوێت بەم پینەو پەڕۆ ئابڕوی خۆیان بشارنەوە
هەموو لایەکێش دڵنیابنەوە لەوەی هەرێم هیچ شتێکی لەدەستی خۆی دا نەماوە بۆەیە ئەگەر مووچەیەک بێت یان نا ئەوە بەپاڕانەوەو خێری قەوری باوکیان بۆمان ئەنیرن.
بۆیە بڕواتان بەهیچ لێدوانێکی پەیج ومیدیاکانیان نەبێت خۆیان باش ئەزانن چیان کردووە بۆیەش چاوەڕێی مووچە مەکەن.
باقی وەسەلام ئەمە ئەسڵی مەوزع و کێشەی نێوان هەرێم بەغدادە. هەرچی تر ئەوترێت زیادەیەو لەناو وەفدی دانوستانکاری هەرێم وبەغداد نوێنەری ئەو کۆمپانیا نەوتیانە هەیە کەهەرێم ژێر بەژێر بۆندی بۆ کردوون هەرئەوانیشن رێگری لەڕێکەوتنی هەرێم وبەغداد دەکەن.
بەشێك لەئۆپۆسزیونەکان یان ئەم ڕاستیە دەزانن بەڵام سەریان لەئاخوڕی دەسەڵات دایەوە نایانەوێت بیڵێن،
بەهانەی درۆن ودوور لەڕاستیەوە عەلی حەمەصاڵح لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەناڵی نەوتەکە ووتی:زیانێکی ئەوتۆ بەکێڵگە نەوتیەکان نەگەیشتووە بۆ نەوت ڕادەست ناکەن.؟ئەمڕۆش چەند جارێ هەمان شتی لەڕاستەوخۆیەک دا بلاوکردەوە.

07/08/2025

Picsart-24-02-23-21-31-09-085