نوێترین

recent

08/08/2025

مالیكی، لە ناوبردنی بە*عـــ،ـــسییەكان ئەركێكی دەستووری نیشتمانییە.










سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، پاراستنی چالاكیی سیاسی وڵات و لە لەناوبردنی بەعسییەكان ئەركێكی دەستووری نیشتمانییە، ئەمە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕێبازی دەوڵەتی دیموكراسی و ئەو عێراقییانەی، كە دژایەتی و ستەمكاری دەكەن.

ئاوێنە: نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە گەڕانەوە و جموجۆڵی حزبی بەعسی لەناوچوو و لایەنگرانی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە کە تیایدا هاتووە، ماددەی حەوتەمی دەستووری عێراق ڕێگری لە حزبی بەعس دەكات لە گەڕانەوەیان بۆ ژیانی سیاسی وڵاتەكەمان، بێ گوێدانە هەر ناوێك و نازناوێك پەیوەندیی هەركەسێك بەم حزبە، هەوڵێكە بۆ ڕەگەزپەرستی و تاوان.

دەشڵێت: هەر لایەن و كەسێك دڵسۆز و لایەنگریان بێت ڕێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، لەڕاستیدا پاراستنی دۆخی سیاسی وڵاتەكەمان و لە لەناوبردنی بەعسییەكان ئەركێكی نیشتمانی و دەستوورییە. لە هیچ بارودۆخێكدا نابێت دانوستانی سیاسیان لەگەڵ ئەنجام بدرێت.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتر میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، حزبی بەعس لە هەولێرەوە ئامادەكاری بۆ گەڕانەوە دەكات، ئەمەش ناڕازایەتی و دڵەڕاوكێی زۆری لای لایەنە شیعە حكومڕانەكانی عێراق درووستكرد، داوایان لە كۆمسیۆن كرد، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نەدەن لایەنگرانی بەعس خۆیان كاندید بكەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085