نوێترین

recent

06/03/2019

عادل عەبدولمەهدی: پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزینەوە



عادل عەبدولمەهدی رایدەگەیێنێت:" لە هەوڵی راستەقینەو بەردەوامداین بۆ چارەسەری بنەڕەتی  لە سەر پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان رایگەیاند "نە کەرکووک و هیچ شوێنێکی دیکە، بەهیچ شێوەیەک نابێتە بابەتی دانووستاندن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی وەزارییەوە، ئەمە دوورە لەو واقعەی کە ئێستا لە کەرکوک هەیە" .

سەرۆکوەزیرانی عێراق  جەختی لەوەکردەوە، "پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکوک بدۆزینەوە و هەوڵی راستەقینەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، لەگەڵ چارەسەرکردنی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان".

عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاند "پەیوەندی نێوان هێزەکان بەگشتی پەیوەندییەکی باشە، هەوڵدەدەین ئەو کەشە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە باشترین شێوە کە دەتوانین چارەسەر بکەین".  

Picsart-24-02-23-21-31-09-085