نوێترین

recent

17/08/2025

د. موسەننا ئەمین، ئەگەر هەرێم خەمێك لەمووچە نەخورێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکان رەشووە پەرە دەسێنێت.









بەهۆی پشووی رێوڕەسمی ئیمام حوسێنەوە پێشهاتەکان لەسەر مووچە نادیارە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش پێی وانییە گرێبەستەکەی تورکیا لەگەڵ عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کێشە بۆ مووچەی هەرێم دروست بکات، لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدیشەوە ئەو پێی وایە "هەموو ئەگەرێک واردە کە هەندێک هێزی شیعە بێن بڵێێن؛ یاسای حەشدی شەعبیمان بۆ تێپەڕێنن و ئێمەش مووچەتان بۆ مسۆگەر دەکەین".


ئاوێنە: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەبارەت بەوەی تاچەند گرێبەستی تورکیا و هەرێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەبەندەری جەیهانەوە بەربەست بۆ نەوت دروست دەکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی وت "تورکیا و عێراق لەسەر ئەوە رێکدەکەون هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە پێموانییە تورکیا بەربەست دروست بکات".

وتیشی "حکومەتی پاریس ئەوەی رونکردەوە کە ئەو گرێبەستەی لەگەڵ هەرێم کراوە نایاساییە، چونکە بەپێی بڕیاری ئەو حکومەتە دەرکەوت هەرێم بەبێ پرسی عێراق رێککەوتنی کردووە کە مافی نییە لەگەڵ تورکیا نەوت هەناردە بکات بۆ دەرەوە".

د. موسەننا زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "عێراق داوای قەرەبووی کردووە لە تورکیا، تورکیاش داوای ئەوەی دەکرد عێراق دەستهەڵبگرێت لەبڕیاری ئەو قەرەبووە لەپاریس؛ تاوەکو دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، هەربۆیە ئەو رێککەوتنانە بۆ ئەوەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکرێتەوە نەک بەربەست دروست بکات. لەراستیدا ئەوەی رێگرە لە دەستپێکردنەوەی نەوتەکە رێککەوتنی هەرێم و بەغدایە و هەرێم نایەوێت بچێتە ژێر هیچ رکێفێکەوە".

دەربارەی یاسای حەشدی شەعبییش کە تاچەند لە پەرلەمانی عێراق بووەتە بەربەست لەبەردەم بودجە و مووچەی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق نەیشاردەوە کە هەموارکردنەوەی یاسا نوێکەی حەشدی شەعبی کێشەی لەنێو شیعەکانیشدا دروستکردووە و سونە و کوردیش بەدڵییان نییە، "چونکە یاسایەکی خراپە!، بەڵام ئەم یاسایە هیچ پەیوەندییەکی بە بودجە و مووچەی هەرێمەوە نییە".

ئەو دوپاتیکردەوە، کە تەنیا لەیەک حاڵەتتدا دەبێتە کێشە کە "شیعەکان داوا لە کورد بکەن رێککەوتنەکە بکەن و مووچە بنێردرێت؛ تاوەکو یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێندرێت لە پەرلەمان، ئەوەیش هێشتا روینەداوە و نەکراوە بە مەرج، هەرچەندە لەو بڕوایەدا نییم بکرێت، بەڵام هەموو ئەگەرێکیش واردە و هەندیک هێزی سیاسی بێنە لای کوردەکانەوە و بڵێن؛ یاساکەمان بۆ تێپەڕێنن و مووچەتان بۆ مسۆگەر دەکەین یان رێککەوتنێک بەدڵی ئێوە لەگەڵ هەولێر دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە رووینەداوە".

د. موسەننا ئەمین راشیگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ پێشهاتێکی نوێ لەسەر مووچە نییە، رێککەوتنی چەند رۆژەی لیژنەی نەوتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەکە هەیە، بەڵام ئێمە لەراستیدا لەگەڵ رێککەوتن نین، بەڵکو لەگەڵ جێبەجێکردنین، وە ناتوانین بڵێێن کە ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانی عێراقە، وە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیش دیار نییە".

ئەندام پەرلەمانەکەی یەکگرتوو لە عێراق پێشبینییەکی ترسناک دەخاتە روو، دەڵێت "لەدوای ئازادی عێراق و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی؛ رەشووە خواردن لە عێراق زۆر پەرەیسەند، راستە ئێستا مووچەیان باشبووە بەڵام ئێستاش ئەم دیاریدەیە تیاندا زۆر زەقە، هەروەها بەداخەوە لە کوردستانیش مەترسییەکی زۆر گەورە چاوەڕێی دامودەزگاکانی هەرێم دەکات، چونکە ئەگەر حکومەتی هەرێم مووچە نەدات ئەو دیاریدەیەی عێراق لەکوردستان پەرەدەستێنێت و

چاوی لەدەستی خەڵک دەبێت"

سەرچاوە ئاوێنە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085