نوێترین

recent

22/08/2025

کاتژمێرەکانی داهاتوو چی روو دەدات لە سلێمانی؟

 







چی روو دەدات لە سلێمانی؟
بافڵ تاڵەبانی چی وتوو، لاهور شێخ جەنگی چی دەڵێت؟
دوو رۆژە هێزەكانی یەكێتی لە سلێمانی لە جوڵەدان، هێلی كۆپتەرو هێزە ئەمنییەكان لە دەباشان و ناوچەكە زۆرتر دەبینرێن، ئامانج لە جوڵەكە "لالەزارە" بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت كۆتایی بە لالەزار بهێنێت.
رۆژی 13ی ئەم مانگە كاتژمێر شەشی ئێوارە هۆتێڵ (رادیسۆنی) هەولێر، مەراسیمی دەستبەكاربوونی كونسوڵی نوێی ئەمریكا بوو، من و چەند رۆژنامەنوسێكی تر دەعوەتی مەراسیمەكەبووین و لە دواوی دواوە بووین، دوای تەواو بوونی مەراسیمە فەرمییەكە بافڵ تاڵەبانی كە لە ریزی پێشەوە بوو مێز بە مێز دەگەڕا و سڵاوی دەكرد و قسەی لەگەڵ هەمووی دەكرد، ئێمەی بینی و راستەوخۆ هاتە لامان ( من و رەحمان غەریب و چەند رۆژنامەنوسێكی تر ....)، كەوتینە موناقەشە لە موناقەشەی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید بووین (وتی ئەوە پەیوەندی بە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیەوە هەیە) زوو قسەكانی گۆڕی و خۆی لێدەرباز كردو لەكاتی موناقەشەكەدا یەكسەر چووە سەر لاهور شێخ جەنگی وەڵاهی تەمەنا دەكەم ئەوكاتەی چوینە سەری بۆ دەستگیركردنی لەلالەزار بەرگری بكات ئەوكات دەیبینن... بۆیە چیدیكە وا ناوەستم بەخوا هەمووی ساف دەكەم ئەو دۆخە...
بۆیە بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بەربەستەكانی بەردەمی لابدات، پێی وایە لاهور شێخ جەنگی و چەند بەرپرسێكی دیكە مەترسین بۆسەر یەكێتی، دوێنیش بافڵ تاڵەبانی چەند بەرپرسێكی هاوپەیمانانی بینیوە، پێدەچێت باسی ئەو جوڵەی هێزەی كردبێت لەگەڵیان...
بافڵ تاڵەبانی پێی وایە ئەوكاتەی لە ئەمریكا بووە، هەندێك جوڵە بە ئاراستەی كۆدەتا بووە لە سلێمانی، (ئەم زانیارییە راست بێت یان بیانوو) كردوویەتیە ماڵ بەسەر لاهور شێخ جەنگیەوە، كە گوایە هەوڵی كودەتای داوە.
ئەمشەو دوای جوڵەی هێزەكان كاتژمێر 8:30 خولەك قسەم لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی كرد، وتی بەڵێ ئەو جوڵەی هێزە بۆ منەو بڵاوكردنەوەی هێز لە بازگەكان بۆ ئەوەیە رێگری بكەن لە خەڵكی نەیەن بۆ پاڵپشتیم، تا ئێستا هیچ فەرمانێكی دادوەرم پێنەگەیشتووە، لە میدیاكانەوە بیستوومە فەرمانی گرتنم بۆ دەرچووە... ئەیانەوێت بە من ئەوانەی تری ناو یەكێتی چاوترسێن بكەن...
ئێمە خۆمان حازركردووە بۆ كوشتن، با بێن...یان دەیانكوژین یان دەمانكوژن....
ئێستا هێزەكان چوار دەوری لالەزاریان داوە، دەیانەوێت كۆتایی بە لالەزار بهێنن، هێزەكان بڕیاری دادوەری ئاسایشیان پێیە، لەلایەن لالەزاریشەوە لە ئامادە باشیدان و تا ئەم ساتە ئامادەی خۆبەدەستەوەدان نین ...
كاتژمێرەكانی داهاتوو هەستیارن
محەمەد رەئوف- ڕۆژنامەنوس


Picsart-24-02-23-21-31-09-085