نوێترین

recent

12/05/2026

لیستی دابەش کردنی مووچە بڵاوکرایەوە.













بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە رۆژی چوارشەممە 13-05-2026ـەوە دەستپێدەکات و لە سێ رۆژدا کۆتایی دێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
رۆژی یەکەم: چوارشەممە 13-5-2026
خانەنشینی شارستانی.
زیندانیانی سیاسی + بەرکەوتوانی کیمیاباران.
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
وەزارەتی پەروەردە.
وەزارەتی تەندروستی.
 
رۆژی دووەم: پێنجشەممە (١٤-٥-٢٠٢٦)
وەزارەتەکانی
خانەنشینی پێشمەرگە
خاوەن پێداویستی تایبەت
 مافی مرۆڤ
دەستەی دەسپاکی
 دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی ژینگە
دەزگای مین
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی
کاروباری شەهیدان، ئاوەدانکردنەوە
 دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد
پلاندانان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە
کشتوکاڵ، شارەوانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، کارەبا، ئەوقاف و ئەنجوومەنی دادوەری.
 
رۆژی سێیەم: شەممە 16-5-2026
لە کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەدا، هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکان مووچە وەردەگرن:
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن.
سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەکانی 70 و 80.
پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان.
ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.
 
بەپێی خشتەکە، رۆژی هەینی هیچ فەرمانگەیەک مووچە وەرناگرێت و دابەشکردنی مووچە لە رۆژی 
شەممەدا کۆتایی پێدێت.
سەرچاوە کەناڵی ڕووداو
Picsart-24-02-23-21-31-09-085