ڕوونکردنەوەیەك : ئەوەی لە راگەیاندن نوسراوە هیچ مزگەوتێک غەزاڵی وەرنەگرت ڕاست نیە و هەموو ئامادەکارییەكمان کرد لە مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران شوێنی شتنی تەرم،دوو کەس کە بیشۆن، ئاوی گەرم، هەموو پێداویستیەکیتر ، بەڵام لەبەر وەزعی ئەمنی ووتیان جێگا دەگۆڕن. ئەوەی هەیە حەزو مەزاجی چەند میدیاکارێکە کار بۆ حزبەکان دەکەن و دەیانەوێت بڵێن خەڵك لەگەلیان نیە،لە کاتێکدا وانەبوو دەیان کەس و دەیان ژن خۆی ئامادەکردبوو بیتە مەراسیم،بەڵام کات گۆڕاو ڕانەگەیندرا،هەندێ کەس باس لە بەشداری ژنەکان دەکات بەڵام، بەڕاستی ئاوا نەبوو کاتێک درۆن لە زرگویزی دا کات گۆڕدرا و هیچ کەس ئاگاداری مەراسیم نەکرایەوە.. ڕاستیەکان ئەوە نین دەیبینن ئەگەر نا دەیان ژن ئامادەی نەك تەنها مەراسیم دەبوو بەڵکۆ ئامادەیی هەبوو لەدوای یان لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا یان لە ژێر کەژاوەی مەرگی غەزاڵ دا شان بخەنە ژێری سەر بەرزبکەنەوە. زۆر ڕاستە هەر کەس دەیەوێت چیرۆک بە جۆری خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لای ئێمە ئەم چیرۆکە ڕاستەکەیەو دەشزانین متمانەتان بە ئێمە هەیە. بەڵێ بەهەموو جۆرێک دەبێت کار لەسەر کەمتەرخەمی و هەڵویستی نا ئینسانی خەسەخانەکان بین،تەنها خەستەخانەیەك نەبێت کە بەداخەوە درەنگ گەیندرا و لەوێ گیانی لەدەستدا.بەوهیوایەی پاساوەکان کەس سارد نەکاتەوە و یەك ڕیز بین بۆ گەیاندنیان بە سزا...شانازی بە هاوڕێ ئازیزو بوێرەکانمەوە دەکەم دەمو دەست هاتینە دەنگ،دەیان هاوری تر لە چاوەڕوانی ئێمەدا بوون. ئەو زانیاریەش ناڕاستە مزگەوت شوێنی شتن و ئامادەکردنی ژن نیە، وانیە لە چەندین مزگەوتی سلێمانی دوور لە توندڕەوان دەرگایان کراوەیە بۆ ژن و بەو جۆرە نیە... دەتوانم ناوی چەندین جێگا بنوسم کە جێگایان هەیەو هاوکاتیشن. ئیتر ئەوەی جێگای تر نیە جگە لە مزگەوت باسێکی ترە..
بەهار مونزیر
