نوێترین

recent

03/06/2026

جوڵـەکانی ئەم دوایەیی ئیدریسی کوڕی نـ ــــێچــیرەڤان ،ئــ ـــارین بابی نیگـــ ــــەران کردووە.





 








ڕاپۆرت
تایبەت Ajansi Wllat
پاش ئەوەی مەسرور بارزانی کەس نزیکـەکانی نێچیرەڤان بارزانی ناردە ماڵەوە دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کەم کردەوە ئەمە گەشتبوویە ئاستی تەقینەوە بەیەکتردا
مەسرور بارزانی بۆ هەر شوێنێك دەچوو ئارینی کوڕی خۆی لەگەڵ دەبرد بەم دوایانە نێچیرەڤان بارزانی هەمان سیناریوی مەسروری کوڕی مەسعود بارزانی دووبارە کردەوە بەڵام بەجیاوازتر
کوڕی نێچیر لەڕێگای دەزگای ڕوانگەوە هاوکاری گەیاندە دەڤەری سلێمانی وهەڵەبجەو ناوچەکانی دیکە، لەهەمان کات دا هونەرمەندان وڕٶشنبیرانی بانگهێشت دەکرد ئێستا پێگەی کۆمەڵایەتی ئیدریس نێچیر پێش ئارین وبابی ئارین کەوتووە.لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی OCCRP ــی کەبەنزیك لە نێچرەڤان بارزانی هەژمار دەکرێت چەند بەڵگەیەکی دیکەی تاڵانی سپی کردنەوەی پارەی تەنها"کوڕانی مسعود بارزانی" بڵاو کردەوە ئاژانسی ووڵات بەشێکی بڵاوکردەوە
ئەمە بووە بەهۆی ئەوەی کەبنەماڵەی مسعود بارزانی پێیان وایە ئەو زانیاریانە لەلایەن باڵی نێچیرەڤان بارزانی یەوە دراوە بەمیدیا ئەمریکیەکان چوونکە هەمان میدیا چالاکیەکانی نێچیرەڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە کورد وجیهانیەکان بلاو دەکاتەوە.
ئەم هەڵس وکەوتەی نێچیرەڤان بارزانی ترسی لەدڵی ئارین وبابی چەقاندووە پێیان وایە ئارین وبابی لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێم جێگایان پێ لەق کراوە.سەرەڕای ئەوەی بارزانی باوك بەردەوام هەوڵ دەدات ئەم کێشانە پەردەپۆشن بکات بەڵام ناتوانێت کۆنترۆڵی تەواویی بنەماڵەکەی بکات ئەویش بەهۆی ئەوەی دەسەڵات کەوتۆتە دەستی گەنج و بەمیزاجی خۆیان سیاسەت دەکەن
سەرچاوەی هەواڵ: ئاکرێ


Picsart-24-02-23-21-31-09-085