نوێترین

recent

15/06/2019

سایە کەریم؛ سەرەتاى دەرکەوتنى کچانى یاخى




وڵات _ تایبەت

کچێک بەناوى (سایە) لەپڕ دەرکەوت و پێچەوانەى نەریتى سەدان ساڵەى کۆمەڵگاى کوردى کە پڕۆسەى (سێکیس) بەحاڵەتێکى خودى تەماشا دەکات، ئەو بەئاشکرا دەڵێت، "من یەکەم ئەکتەرى پۆرنم".

سایە، یەکەمین کچە لەمێژوى کورددا، کە بەئاشکرا بانگەشە بۆ ئەم پڕۆسەیە دەکات و وەکو بازرگانى تەماشای دەکات، بۆیە ئەمە بەسەرەتای دەکەوتنى نەوەیەکى تازە دادەنرێت کە پێچەوانەى نەریتى باوى کۆمەڵگا جوڵەدەکات زیاتر لەوەش نەریتەکان بەتەواوى ڕەتدەکاتەوە.

سایە کەریم کێیە؟
بەگوێرەى ئەو پڕۆفایلەى کە لەپێگەى تایبەتى خۆى بڵاویکردووەتەوە، تەمەنی (١٨) ساڵە ساڵى ٢٠٠٠ لەدایکبوو لەئەسڵدا خەڵکى کوردستانە بەڵام لە نەریج گەورەبووە هەموو تەمەنی بەسەر بردووە، سایە ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە بەهۆى کارەکەیەوە کە (یەکەم پۆرن ستارە) سەفرى شوێنان زۆر دەکات.
سایە کەریم، بەوتەى خۆى (ئەکتەرى پۆرن)


ئەو لەبارەى دەستێکى کارەکەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لەتەمەنى ١٧ ساڵیدا چەند وێنەیەکى وروژێنەرى خۆى بڵاوکردوەتەوە لە (سناپ چات) خەڵک پێشوازى گەرمى لێکردووە بۆیە ئەو لەتەمەنى ١٨ ساڵیدا یەکەم ڤیدیۆى پۆرنى خۆى بڵاوکردووەتەوە، سایە لەبارەى کارەکەیەوە دەڵێت: "من کارەکەى خۆمم خۆش دەوێت".

 پۆلیسى سلێمانى: ئەو کارەى سایە دەیکات پێچەوانەى عورفى کۆمەڵگایە

سایە، دەنگۆى ئەوە هەبوو لەسلێمانى دابنیشتێت بەڵام تائێستا هیچ شوێن پێیەکى ئەو دەرنەکەوتووە، بۆیە لەوبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕونکردنەویدا، وتى: " بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان لەلایەن ئەو کچەوە، پێچەوانەی دابونەریتی کۆمەڵگەی کوردییە و ”پێویستە داواکاری گشتی لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی، ئەو کەیسە بجووڵێنێت، چونکە ئەو کارە مافی گشتی تێدایە و مافی گشتی دەفەوتێنێت، بێگومان ھەر کاتێک دادگای لێکۆڵێنەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو کچە دەرکرد، ئەوکاتە کەیسەکە دەکەوێتە ئەستۆی پۆلیس و ھێزەکانی پۆلیس بەبڕیاری دادوەر ھەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن".

نەوەى نوێ کچانى کورد پێچەوانەوەى باوانیان کە کۆمەڵگا بە "خاوەن شەرم و حەیا" وەسفى کردون پیشاندانى لەش و لاریان لەلا قەدەغەبوو، بەڵام کچانى ئێستا لەتۆڕە کۆمەڵاتیەکان لەش و لاریان دەردەخەن، بەبڕواى خۆشیان ئەوە ناوبانگیان پێدەبەخشێت.
 
ئەستێرە کەریم، دووساڵ لەمەوپێش جەستەى خۆى پیشاندا و بڵاویکردەوە

ئەستێرە کەریم یەکێکە لەو چالاکوانانەى کە دوو ساڵ لەمەوپێش جەستەى خۆى پیشاندا ئێستا ناوبانگێکى زۆرى هەیە ڕەنگە ئەوەش هانى سایەى دابێت ئەو کارەبکات، ئەو پشتیوانى خۆى بۆ سایە کەریم پیشان دەدات و بڕواى وایە، ئەوەى سایە دەیکات ئەو مەترسیە گەورەیە نیە کە خەڵک باسى دەکات، دەڵێت: "سایە زۆر لەوانە باشترە بەنهێنى و لەژێر پەردەوە هەمان کاردەکەن".

بەگوێرەى زانیارییەکانى ئاسایشى سلێمانى، ساڵى ٢٠١٠ تەنها لەشارێکى وەکو سلێمانى ٤٠٠ خانەى لەشفرۆشى هەیە، ئەمە جگە لەیانەکانى شەوانە و باڕ و ئوتیل و مەساجەکان کە لەهەولێر و سلێمانى و دهۆک چەندین تۆڕى لەشفرۆشى تیایاندا هەیە.

سایەکەریم: کارکەى خۆمم خۆش دەوێت

توانا ئەمین، یەکێکە لەنوسەرە دیارەکانى هەرێمى کوردستان ئەو کارەى سانا بەکارێکى پەسەند وەسف ناکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، من بەچاوی سەر لەم جۆرە ژنانەم دیوە و بەچاوی دڵ فرمێسکم بۆ ڕشتوون دەڵێت: ".هەندێ لەپیاوان لەم هەندەک ژنە شەریف تر نین، ئەگەر هەندێ ژنی بە ژمارە کەم بتوانن؛ بۆ کەمەندکێشکردنی ئەوانی تر، تەنها لە پێناوی ناوبانگدا دەستیان بچێتە جەستەی خۆیان، ئەوە پیاوان دەتوانن لە پەیوەند بەم بابەتەدا؛ دەستیان بچێتە ڕۆحی خەڵکیش!".
ئامانجى ئەم نەوەیە بۆ پەیداکردنى زۆرترین هەوادارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بۆیە ئێستا تۆڕێکى بەرفراون لەکچان لەڕێگەى سەرنجڕاکێشان بە پیشاندانى لەش و لاریان بونیان هەیە، بەشێک لەخەڵکى کارەکەیان بەئاسایى وەردەگرن و بەشەکەى دیکەش دژیانن،  بەڕاى شیکەرەوە کۆمەڵایەتیەکانیش "ئەمە سەرەتاى شکاندنى کلتورى ڕابردووى کچانى کوردە تەنانەت وردوخاشکردنى ئەو کلتورەیە، ئەم کارە پەیوەیستە بەجیهانى نوێیوە پێویستە لێکۆڵینەوە ورد بکرێت بۆ لێکەوتە خراپەکانى".

سەرکەوت کەریم کۆمەڵناس بە وڵات_ى وت: "ئەم کارەى سایە و هاوشێوەکانى تەقسێکى پێچەوانەى کۆمەڵگاى کوردیە، لێکەوتە خراپەکانى لەسەر کۆمەڵگاى کوردى بەخێرایى و بەتایبەت کچان دەردەکەوێت".



Picsart-24-02-23-21-31-09-085