نوێترین

recent

07/11/2026

یەکێتی لەبڕیاری کشانەوەی لەحـکومەتی و پەرلەمان پەشیمان دەبێتـەوە!؟


 





ئـەگەر یەکێتی لەبڕیاری کشانەوەی لەحـکومەتی هەرێم پەشیمان بێتـەوە!
سەرەتا پێویستە ئەوانەی ئیستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن! ئەو ڕاستیە بزانن هەولێر نابتە کەسک.هۆکارەکەشی ئاشکرایە ئەگەر ٤ساڵ یەکێتی خزمەتی هەولێریان بکات نابێتە خاوەنی ٢کورسی بۆیە باشترە نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێك و بڕیارەکەی جێ بەجێ بکات ولەو پرۆسە سیاسیە بکشێتەوە کە ئەگەر بەشدار بێت دەبێت تەنها جێگرو بێ دەسەڵات بێت
بەڵام ئەگەر بکشێتەوە دوو کورسیەکەی هەڵەبجە مسۆگەر دەکات،خەڵکی کوردستان داوای موستەحیلات لەیەکێتی وپارتی ناکات داوای مافێکی سەرەتایی دەکات وئەویش مووچـەو هەرزان کردنی سووتەمەنی ودابین کردنی هەلی کارەو بەگەڕ خستنەوەی بازاڕە.
خەڵك بەگشتی پێشوازی لەبڕیارەکـەی بافڵ تاڵەبانی دەکات وبەڵام بەردەوام دەپرسن ئاخۆ جارێکی تر سابوون نادرێتەوە لەبنەپایی یەکێتی و وەك بڕیارەکـانی پڕۆژەی ڕووناکی وهەژماری من پەشیمان نابێتەوە؟
لەئێستادا چاوەکان لەسەر یەکێتی بافڵ تاڵەبانی"ین ئەگەر لامەرکەزیەت بۆ سلێمانی ڕابگەیەنێت و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەغداد ئەنجام بدات و داهاتی دەڤەرەکە لەناوخۆی دا خەرج بکات هەڵئاوسانی ئابووری دەست پێ دەکات و خەڵك بەگشتی دەبووژێتەوە جێگای خۆیەتی بڵێین ئەم چەند مانگە شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی خزمەتگوزاری دەست پێ کرد جێگای پێزانینی خەڵکی دەڤەرەکە بووە بەگشتی وسلێمانی بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام بن پارەو داهاتی دەڤەری سەوز لەم سنورەدا خەرج بکرێت خزمەتگوزاری دەگاتە هەموو شوێنێکی زۆنی سەوز.
@ئاژانسی ووڵات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085