نوێترین

recent

27/10/2026

محەمەدی حاجی مەحمود،بەتنها خۆم سێ ملیون دینارم هێنا.




 





"كاكە حەمە دە ساڵ لەمەوبەر دانی بەوەدا ناوە كە پارەی وەرگرتووە"
ئەمە گێڕانەوەكەی كاكە حەمەیە لە كتێبی ڕۆژمێری پێشمەرگەیەك لە ڕۆژانی 7/31 و 1992/8/1 لە سنه بووم، لە 1992/8/2 لە سەعات (2/30)ی پاش نیوەڕۆ لەسەر بروسکەی بەپەلەی كاك ڕەسول لە سنەوە چومه مەریوان و لەوێوە بۆسلێمانی سەعات (8)ی شەوی 2-1992/8/3 گەیشتینەوە، لە 1992/8/3 لە سلێمانیەوه بەڕێكەوتین بۆرانیه بۆلای كاك ڕەسول لە وێ پێیوتم لە بەغداده وه داوایان کردووه بەپەلە بڕۆیت بروسکەكەی هێنا، من سەیری بروسکەکەم کرد لە عەلی حسن مجیدەوە بۆ من هاتبوو دەڵێت یەكێ بنێره نەك خوت، بەڵام كاك ڕەسول زۆر ئینکاری کرد هەر دەبێت خۆت برۆیت و منیش بە راستی ئەوجاره رووگیری كاك ڕەسول بووم .
لە 8/5 لە وەزارەتی دیفاع عەلی حسن مجیدمان بینی و لە سەر روداوەکانی كوردستان و عیراق قسە كرا و وتی ئێمە بریارمان داوه هە موو هاوكارییەكی سۆسياليست دەكەين و پشتيوانى لێدەكەين
لە 8/6 لە بە غداد بەڕێكەوتين نامەیەكى نارد وتی دیارییەکی بچوکی سەرۆك صدام هەیە بۆ كاك رسول و سۆسياليست بیبەيتەوه كارتۆنێك بوو زانيم پارەيه، هەر ئەو ڕۆژه سەعات (10)ی سەر لەبەیانی بەڕێکەوتین.
كاتێك گەیشتنیەوە لای کاک ڕەسوڵ لەچوارقوڕنە بوون و ئەنجامی کۆبوونەوەکەم بۆ باس کرد و وتم سێ ملیۆن دینارمان هێناوە تەسلیمی بکەین وتی زیاتره وتم نا هەر ئەوەندەیە، وتی جا ئەوە چیه دەبوو نەت هێنایە، زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم باشه بەیانی زوو دەینێرمەوە، کاک ڕەسوڵ زۆر لەوبارەیەوه قسەی کردو بۆلەی بە سەرما کرد منیش وتم کاک ڕەسوڵ تۆ و كاك دكتۆر و كاك سەعد و كاك عدنان (84) ڕۆژ لە بە غداد بوون يەك ملیۆن دینارتان هێناوه من سێ ئەوەندەی ئێوەم هێناوە.
پارەكەمان ڕادەستی برازایەكی كاك رەسوڵ كرد لە حاجی ئاوا عەبدوڵای کویخا پیرۆت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085