نوێترین

recent

15/06/2019

جەیمس رۆدریگَز:کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی پێوە کردووم بۆئه‌وه‌ى ڕووبكه‌مه‌ یانەی یۆڤانتۆس


دوای کۆتایی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ی ئەڵمانی جەیمس رۆدریگَز یاریزانە کۆڵۆمبیەکەی یانەی ریاڵ گەراوەتەوە یانە شاھانەکەو ئێستا موڵکی ئەو یانەیەیە بەڵام زێدان بەھیچ شێوەیەک ئەو یاریزانەی ناوێت بۆیە وەرزی داھاتوو بێ شک بۆ 
یانەیەکی تر یاری دەکات ، لەو بارەیەشەوە لۆتار ماتیۆس ئەندامی ئیدارەی یانەی بایرن میونشن دەڵێت : لە کاتی ئاھەنگی یانەکەم لە کاتی بوون بە پاڵەوانی بۆندس لیگا قسەم لەگەڵ رۆدریگێز کرد و پرسیاری ئەوەم لێکرد کە وەرزی داھاتو دەچێتە چ یانەیەک لە وەڵامی رۆدریگێز ووتی : کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی پێوە کردووم و داوای لێکردووم بچمە یانەی یۆڤانتۆس منیش رازی بوم ، 
               

                              رۆناڵدۆ جەیمس رۆدریگێز
"کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی پێوە کردووم و داوای لێکردووم بچمە یانەی یۆڤانتۆس منیش رازی بوم "

لۆتەر ماتیۆس دەڵێت : منیش پێم وایە جەیمس بتوانێت ھاوکارێکی باشی کریستیانۆ بێت لە یۆڤانتۆس پێکەوە دەتوانن بدەرەوشێنەوە ھەروەک چۆن لە ریاڵ پێکەوە باش یاریان دەکرد
                                     
                            جەیمس رۆدریگێز هاوڕێ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى کریستیانۆ رۆناڵدۆ
Picsart-24-02-23-21-31-09-085