ئایا زەیدی ئەبیتە سەددامی تازەی عیراق یا فریاد رەس.؟
د. محمد امین
سەرۆکی ئەمریکا ترامپ چەن جار دوبارەی کردۆتەوە کە روخانی سەدام هەڵەبووە ،بەم ئارگومێنتە،کە سەدام دژی گروپە توندرەوە ئیسلامیەکان بوو ، بەربەست بوو بەرامبەر دەسەلات خوازی ئێران وە هاوسەنگی هێزی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست پارست بوو.
ترامپ وەک سیاسیەکی کۆنسەرڤەتیوی راست رەوی سەرمایەدار بە سروشت لایەن گری دەسەلات ناوەندی ئاراستە کەرە بە جۆرێ، کە بریاری ئابوری و سیاسی لە دەست ناوەندا بیت وە بابەتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە پێشینەی کارەکانی نیە بە تایبەت لە ڕۆژ هەلاتی ناوەڕاست کە سامانی نەوت و گاز زۆرە ،بۆی گرنگە ، کە لە لایەن دەسەڵاتیکی ناوەندەوە کۆنترۆڵ بکرێت تا مامڵە ئاسان و راستەوخۆ بیت وە بتوانێ بازاری وزە جیگیر بکات بە گویرەی بەرژەوەندی ئابوری خۆیی وئەمریکا.
سیاسەتی ناوەند گەرایی ترمپ لە وەڵاتانی ناوچە لەلایەن نیردەی تایبەتی خۆی تۆم باراک پیادە ئەکریت ،کە چەندها جار جەختی لە سەر نەشیاوی ستەمی فیدراڵی کردۆتەوە بۆ وەڵاتانی وەک سوریاوتورکیاو عێراق، لە بەرئەوە دەسەڵاتی تازەی زەیدی مژدەی خۆشی بۆ دەسەڵات دارانی هەریم و بزافی نەتەوەیی کوردی پێ نابیت بەڵام بۆ هاولاتیانی کورد وەک هەرهاولاتییەکی عیراقی بەهرەمەند ئەبیت لە سیاسەت وبەرنامەکانی زەیدی لە بواری خزمەت گوزاریە گشتیەکانی دەولەتی عیراق و باری ژیانیان سوک ئەبێت بۆیە زەیدی بۆتە هیوایەکیش بۆ هاولاتیانی کوردوستان وەک هە موو هاوڵاتیانی عێراق بۆ رزگار بوون لە نادادی و گەندەڵی .لە بەرئەوە ئەبینین ترامپ بە پێچەوانەی سەرۆکەکانی تری ئەمریکا وە ڕۆژئاواییەکانی ترگرنگی بە کەمایەتیەکان وە مافە دیموکراسی و دادپەروەرییەکانیان نادات ،نمونەی تازەو زیندوش ئەوە بوو ،کە لە روداوەکانی ڕۆژئاوای کوردوستان بینیمان ،کە چۆن هەموی رادەستی حکومەتی ناوەندی دیمشق کرد وە احمد شرحی کۆنە داعشی کردە بریادەری سوریا وە بە مەش کۆتایی بەڕۆڵی کوردو جەنەڕاڵ مەزڵوم هات ،وە رەوشی کورد لە بزاڤێکی نەتەوەیی و سیاسیەوە کەم کرایەوە بۆ مافی هاولاتی بوون بە گویرەی یاسا کانی سوریا.
پێش ترامپ ،هە تا بۆ مەرامی سیاسیش بێت سەرۆکەکانی تری ئەمریکا لە سەر پرسی دیموکراسی وە مافی مرۆڤ و مافی کەمایەتیەکان هەندی فشاریان لە سەر وەلاتانی وەک تورکیە و سعودیە و میسرو وەلاتانی تر ئەکرد بەلام لە سەردەمی ترمپا نەک هەر ئەمە نیە بەڵکو زیاتر پاڵپشتی ئەکرین گرنگ بۆ ترامپ دەست کەوت وە گرێ بەستی گەورەی دارایی و ئابووریە نەک ئەوەی لە وەلاتەکانیان چی روی ئەدات ئەمەش دوبارە بەڵگەیە بۆمەیلی ترمپ لە پشت گیری کردنی دەسەلاتی ناوەندی بە هیز هەتا ئە گەر دیکتاتۆرو پیشیل کەری مافەکانی مرۆڤیش بێت.
دیداری ترامپ لە گەڵ زەیدی ڕۆژی ۱٤ەی ئەم مانگە هەموی پەیوەند بوو بە رەوشی ئابوری و ئاسایش وە هیچ لیدوانیک لە سەر مافی مرۆڤ ،دیمکراسی وە ڕەوشی کورد نەکرا،بەڵکو زیاترهان دان و ستایش بوو بۆ زەید کە وەک سەرۆکیکی بە توانا بتوانێ کۆنترۆڵی رەوشی ئاسایشی عیراق بکات بە بەهیز کردنی سوپاو دامەزراوە سەربازیەکان پاش کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لە عێراق بە کوردوستانیشەوە لە ریگەی چەک کردنی هەموو میلشیا چەک دارەکان کە بە دلنییای لە کۆتایدا پێش مەرگەش ئەگریتەوە پاش چەک کردنی میلشیاکانی عەرەب .
هاتنی زەیدی بۆ گۆڕەپانی سیاسی عیراق وە دەست پێ کردنی هەلمەتی دژ بە گەندڵی و گەندەڵ کاران وە بەندکردنی گەندەلان و لێ ساندنەوەی پارەی تالان کراو لێیان، بۆ ئیراقیەکان مژدەیەکی گەورەو خۆشە،کە لە دوای روخانی سەدامەوە لە ۲۰۰۳ ەوە چاوەڕێی بوون کە فریاد رەسێک پەیدا بیت ڕزگاریان بکات لە حوتی برسی گەندەڵ کاران و تالان کاران، بەڵی ،ئێستا زەیدی بۆتە ئەم فریاد رەسە کە خەلک ،ئەمریکا وە هەموو دنیا پشت گیری ئەکات بۆیە هیچ ڕیگریەک بۆ زەیدی نیە کە دەستی بۆ نەبات وەهیچ هیڵی سوری نیە
کاتی هاتنی سەدام و بەعسیەکان بۆ سەردەسەڵات بە خۆماڵی کردنی نەوت ،بە خۆرایی کردنی کەرتی تەندروستی وە خویندن دەستی پی کرد، لە گەل باش کردنی بژیوی خەڵک وە رەوشی ئابوریان بەمە توانیان پشت گیری خەڵک بە دەست بینن وە دەسە ڵات بسەپێنن وە جیگیر بکەن تا روخانیان بە دەست ئەمریکا ،بە هەمان جۆر زەیدیش هەمان پشت گیری هەیە لە لایەن خەلکەوە بۆ لە ناوبردنی گەندەڵ وگەندەڵ کاران وە باشترکردنی بژێوی وە رەوشی ئابووری خەڵک بەلام لە دوو هەل ومەرج وکاتی جیاوازا ،وە هاوئامانج ،کە بە هیز کردنی دەسەلاتی ناوەند وبریارە.
ئیتر پرسیار ئەمەیە ،کە ئایا زەیدی ئەبیتە سەدامیکی تر،بەلام شیعە بۆ بە هێز کردنی دەسەلاتی ناوەند لە رووی ئابووری وسەربازی و سیاسیەوە، بەلام نەک بە شێوەی دیکتاتۆری سەدام، بەڵکو دیکتاتۆریەکی نەرم ؟
بۆ زەیدی زەمینە لە هەموو روویەکەوە گونجاوە ،کە وەک سەدام بتوانی دەسەلاتی هەبی وە ناوەند بە هێزبکات ،چونکە هەم پشت گیری خەڵکی هەیە لە ناوخۆوەهەم پشت گیری دەرەوەی هەیەلە سەر ئاستی ئەمریکاو وەلاتانی عەرەبی و ئەوروپی، کە هەلبەتە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی دژی گەندەڵی و بەند کردنی گەندەڵ کاران بی هێڵی سور،وەڵام زیاتر روون ئەبیت ،کە ئایا زەید ئەبیتە سەدامیکی تازەی عێراق یا دیکتاتۆریک بۆ گەندەڵان وفریاد رەسیک بۆ گەل
