سەرچاوەی زانیاری
لەبەغداد : Ajansi Wlla
زانیاری هەیە لە سەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق هەوڵی تۆم باراك و ئێران یەكێتی هێزەكانی بە تەواوی بخاتە ژێر بڕیاری عێراق و لە چوارچێوەی مەنزومەی بەرگری عێراق جێیان بكاتەوە
كورد گرنگە هێزەكانی بە تەواوی مانا یەك بخاتەوە ئەگەرنا چاوبەست لە ئەمریكا ناكرێ ٧٠ و ٨٠ بكەیتە دەفەری ١ و ٢ پێت وابێت ڕێكتخستون.
ئێستا بەشێك لە حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكانی عێراق خۆیان خستۆتە ژێر ركێفی حكومەت و چەكەكانیان ڕادەستكردوە”ئەمەش بەشێكە لە پلانەی ئەمریكا هاوشێوەی سوریا لە عێراق دەیەوێ جێبەجێی بكات
لە ماوەی ڕابردوودا تۆم باراكی نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق سەردانی بەرپرسانی یەكێتی و پارتی لە هەولێر و سلێمانی كردوە و بە ڕوونی پەیامی ئەمریكای پێ داون كە ئەمریكا بەهێزبوونی ناوەندی لا مەبەستەو هاوشێوەی سوریا ڕێگە نادات چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بێت
هەربۆیە ئەوەی گرنگە كورد لە گەڵ عێراق هەنگاو بنێ بۆ پاراستنی شكۆی پێشمەرگە و بە پێی ڕێكەوتن ئەو هێزە بپارێزێ چونكە .
پلانی ئەمریكا بە سوریا كردنی عێراقە و خزانی گروپە چەكدارەكانی دەرەوەی دوڵەتە بۆ ژێر دەسەڵاتی مەركەز.
