پێشبینی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما
بەناوی خودای باڵادەست
کەشێکی ناسەقامگیری ماوەکورت و خێرای کەشوهەوا بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
🌧️ پێشبینی بارانبارین (ڕۆژی یەکشەممە ١٤/ ٦/ ٢٠٢٦)
بههۆی هاتنی بارسته ههوایهكی ساردی جهمسهریی مامناوهندی شێدار بۆ سهرووڵاتی توركیا، باكووری كوردستان و بهشێك لە ناوچهكانی وڵاتی شام، شهپۆلێكی تاوهبارانی بهخوڕ و ههورهبرووسكە ڕوو لەو ناوچانە دەکات.
کاتەکەی: لە کاتەکانی پێشنیوەڕۆ بۆ کاتی عەسری ڕۆژی یەکشەممە.
ناوچەکان: بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، باکووری موسڵ، بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین.
دیاردەکە: دروستبوونی هەوری مامناوەند، ئەگەری نمەباران یاخود تاوەبارانی بەخوڕی ماوەکورت و چالاکبوونی هەورەبرووسکە.
📉 دابەزینی پلەکانی گەرما (دووشەممە تا چوارشەممە)
لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە کاریگەریی ئەم بارستەهەوا ساردە زیاتر دەبێت و لە ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت:
لە ڕۆژدا: کەشێکی فێنکی مامناوەند لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم بەدیدەکرێت.
لە شەواندا: لەکاتی بەرەبەیاندا تاڕادەیەک هەست بە ساردی دەکرێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
والله أعلم بكل شيء
هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی
هەولێر / (١٢/ ٦/ ٢٠٢٦)ی میلادی
