نوێترین

recent

12/06/2026

لەسەر داوای د. غالب،لیژنەیەی پەرلەمانی لەسەر دوو پاڵاوگـەی حــــیزبی پێك هێنرا.

 






د. غالب محمد: لیژنەیەکی پەرلەمانی لەسەر دۆسیەی پاڵاوتنی نەوت و کوالیتی بەنزین پێکهێنراوە
​د. غالب محمد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرای دەکات کە ڕۆژانە بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دوو پاڵاوگەی حزبییەوە دەپاڵێورێت، بە جۆرێک بەنزینە کوالیتی بەرزەکە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت و سووتەمەنییە خراپەکەش بە نرخێکی گران دەدرێتە هاوڵاتیان.
​د. غالب محمد لە ڕایگەیەندراوێکدا دەڵێت: "بەنزینە باش و کوالیتی بەرزەکە دەبرێتە وڵاتی تورکیا، لە بەرامبەردا بەنزینە خراپ و بێ کوالیتییەکە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و بە نرخی ١٢٠٠ دینار بە خەڵک دەفرۆشرێت."
​سەبارەت بە ڕێکارە یاسایی و چاودێرییەکانیش، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر داواکاری و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی خۆی، لیژنەیەکی تایبەت لە پەرلەمانەوە لەسەر ئەم بابەتە پێکهێنراوە. جەختیشی کردەوە کە "کاری جددی لەسەر ئەم کەیسە دەکەین و بەردەوام دەبین تا مەلەفەکە دەگاتە ئەنجامی کۆتایی و ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەبن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085