بەناز حەمە عەلی
دەگێڕنەوە دەڵێن: لەسەردەمی (پێغەمبەر سولەیمان) (علیەالسلام) دا جارێکیان کابرایەکی ڕیش درێژی عاریف و خۆ بەدیندار زان لەنزیک ئاوێک لەسێبەری درەختێکدا دانیشتبوو، باڵندەیەکی تینووش دێت بۆ ئاو خواردنەوە، کابرای خواناس بەنێتی ڕاوکردن پەلاماریدا و قاچێکی شکاند!!!
پێغەمبەر سولەیمان (علیەالسلام) بەفەرمانی خودا (عز وجل) توانای تێگەشتن و گفتوگۆکردنی لەگەڵ هەموو باڵندە و مێروو ئاژەڵەندا هەبووە....
ئێ ... هەرچۆنێک بوو باڵندەکە بە قاچ شکاوی و برینداری ڕزگاری بوو لەدەستی کابرای عاریف! باڵندەکەش وەک پیشەی هەمیشەیی باڵندەکان بەخێرایی و بەئازەوە، بەمەستی سکاڵاکردن و گێڕانەوەی بەسەرهاتەکە خۆی گەیاندە لای پێغەمبەر سولەیمان علیە سلام ڕووداوی کابڕای ڕیش درێژ و عاریفی؛ وەکو خۆی بۆ گێڕایەوە.
(سولەیمان علیە السلام) بەباڵندەکەی وت: تۆ کاتێک پیاوەکەت بینی بۆچی چوویت بۆ ئاو خواردنەوە؟ وتی قوربان بەڕیش و پۆشاکەکەی تێکەوتم! تکام وایە ئەو ڕیش و پۆشاکەی لێ دابماڵن
با چیتر بەستەزمانێکی تری وەکو من پێی هەڵنەخەڵەتێ!
بەڵێ..
کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان( كلية الشرعية الاسلامية)
لە زانکۆکانی جیهانی ئیسلامی و هەندێک وڵاتانی تریش جێگای ئەدەب و ڕەوشت و ویقارن، بەڵام بەهۆی سیاسەتی چەوتی کوڕانی تاڵەبانیەوە لە هەرێمی سەوز بەرەو قێزەونکردن و ناشرینکردن دەبرێت و براوە ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر و تاڵە....
ئەوەی جێگای سەرنجە.... ئایا ئێوەی ئیسلامی پرسیوتانە...
بۆچی ئەم کارە دوور لەهەموو بەهاو ڕەوشتە مرۆڤایەتییەکان دەبێت لەکۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بێت؟
ئەی بۆچی تاکو ئێستا (سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی) یان
(ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان) لەسەر کارە ئابڕووبەرەکانی لەتیفی ٲحمد چەرچی بەجواب نەهاتوون؟
ئەزانن بۆچی؟ چونکە
ڕاگری کۆلێژ (خالد ٲحمد چەرچی برای عبدالطیف ٲحمد چەرچی)ـه هەردووکیان برای مەلا(غەریب ٲحمد چەرچی)ـن!
(مەلا غەریب کەپێشتر بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕانیە بوو،
بڕوانامەی(شەشی ئامادەیشی نەبوو) کۆمەڵی ئیسلامی لەپەیمانگای عبدالله ی کوڕی عمر لە خورماڵ بڕوانامەی شەشی ئامادەیی بۆ کردن پێیان دەوترا (شەشە علوجەکان)
...
جا بزانن، جەماعەتی.یەکگرتوو کردیان، بزووتنەوەی ئیسلامی کردیان، کۆمەڵی ئیسلامی کردیان، سەلەفییەکان کردیان، دار کردی بەرد کری قوڕیش کردی قوڕ .......!
دواتر غەریب ئاغا بەو بڕوانامە علوجەی پەیمانگاکەی کۆمەڵی ئیسلامی بۆی کرد چوو بەغدا.. لەوێ
لەکۆلێژی ئیسلامی بڕوانامەی بەکالریۆسی وەرگرت لەبەغدا... و دواتر بەڕێککەوتنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کورستان، هاتن یەکی کەچە ئیمتحانێکی سەرپێی و سەرزارەکییان پێ کردن و بڕۆن بەخێر بچن بۆ سەر (میمبەر) و ببە بە(مەلا)بە (ئوستازی زانکۆ) ببە (بەڕاگری کولێژ) ببن..... بە
کن فیکن بۆ خۆتان!
ئیتر بەقودرەتی قادر بوو( مەلاغریب) شەهادە علوج کرا بەپەرلەمانتاری یەکێتیش لەبەغدا....
جا نیوەی ڕاستی مەلا مێزەر بەسەرەکانی کوردستان بەو شەهادە علوجە پەڕینەوە و خوا ڕەحمی کرد هەندێکیان بوون بە(مەلا)!!!و پەنابەخوا هەندێکیشیان بوون بەژن دز و (بەڵا)!.....
ئەوەی کە ئێستا جێگای سەر سوڕمانه،
شەقامی ئیسلامی و لایەنگرانی هەرسی حیزبە ئیسلامییەکە و سەلەفی و وەهابی و دەروێشەکانیان، خەڵکی دیندار و ڕای گشی و تەنانەت داواکاری گشتیش لەم بابەتە کەڕ و کوێر و لاڵن!
مامۆستایانی ئاینی بەڕێز،
خەمخۆرانی ئەدەب و ئەخلاقی ئیسلامی! زۆینەتان خەڵکی باش و بە ئەمەک و دڵسۆز و بۆ خوا سوڵحاون، بۆ خەڵک خەمی خەڵک و ناوبانگی ئیسلامیتان...بۆچی وا بێ دەنگن،!
تکایە تکایە هیچ نەبێت فریای خۆتان و ناوبانگ و داهاتووی خۆتان بکەون،
ئەم گەلە بەستەزمانە لەلایەن دەسەڵاتی خۆسەپێنی یەکێتی و پارتی دەرد و بەڵا و نەهامەتی نەماوە بەسەریاندا نەهێنرێت ..
لەعیلمی خوا بێ ئاگایینە...
هەتا ئێوە ئاوا بێ دەنگ بن دەبێت چاواڕوانی کارەساتی ئەخلاقی گەورەتر بن!
هەر ئەوە ماوە کۆلێژە ئیسلامەکانیش بکرێت بەسەنتەری
ئاڵوگۆڕی چێژ و باوەش و ماچ و موچ مەوعید و فێربوونی شێوازەکانی دەستبازی و سەرچاوەی فێربوونی فەرهەنگی وشە ڕۆمانسییەکان، وا بڕوات لەڕووتان نایەت لەوتارەکانتان هەندێک وشەی وەکو( موشاتاق و شەستی و گوشینی میوەی پرتەقاڵ و لیمۆ و هەنار و ترێ)! بەکاربهێننبۆشەربەتیش!
بارک اللە فیک هێڵی سوورە!
چیتر لەپشت دەرگا و مەنەسەکانی مزگەوتەکان خۆتان حەشار مەدەن! واز بهێنن لەباس و خواسی یەکتری!
تۆزێک لەمەلاژنەکانتان دوور بکەونەوە، عیزەت بگەڕێننەوە بۆ نازناوی خۆتان..! ئەوەی کە کوردی باشوور لە بەشەکانی تری کوردستان و دونیا جیا ئەکاتەوە دینداری ڕەوشتە کۆمەڵایەتی و موسوڵمانێتیەکەیەتی....
ئەگەر ئەم مەلا لەتیفە و براکانی (خلع اللباس) نەکرێن ئەوا هەتا هەتایە ناوبانگی خوێندنی ئیسلامی و مەلا و خەڵکی دیندار لەکەدار و ناشرین ئەبن! دوای نەڵێن: بۆچی پێتان نەوتین!
تکایە ڕیش و پەشم و بەرماڵی لێ دابماڵن بۆ ئەوەی چیتر کەسی تری وەک ئەم ڕاوچیە فێڵبازه نەتوانێت کچ و کوڕەکانمان بەناوی ئاین و ڕیش و مزگەوتەوە لە خشتە بەرێت...
بارک الله فیک.
