سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایده‌گه‌یه‌نێت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌چێته پاڵ رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و به‌مه‌ش ژماره‌ی كورسیه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته 39 كورسی و هاوتای پارتی ده‌بێت له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مدا و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، "له‌ئه‌گه‌ری ره‌چاونه‌كردنی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ش، ئه‌گه‌ری هه‌یه په‌نا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024 ببه‌ن و ئه‌و پرۆسه‌یه دوباره‌بكرێته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار بۆ خه‌ندان، له‌دوای گفتوگۆ و سه‌ردانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له سلێمانی، بڕیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بچێته پاڵ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، به‌مه‌ش یه‌كێتی كورسیه‌كان هاوتای پارتی ده‌بێت واته 39 به 39 له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مدا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار بۆ خه‌ندان، له‌دوای گفتوگۆ و سه‌ردانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له سلێمانی، بڕیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بچێته پاڵ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، به‌مه‌ش یه‌كێتی كورسیه‌كان هاوتای پارتی ده‌بێت واته 39 به 39 له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌مدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا، به‌فه‌رمی فراكسیۆنه 39 كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان ڕاده‌گه‌یه‌نریت، به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت هاوسه‌نگی هێز له ناو دو هه‌ردو زۆنی سه‌وز و زه‌رد و به ته‌واوه‌تیش له كابینه‌ی نوێ‌دا ڕه‌نگده‌داته‌وه، ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌ش، یه‌كێتی و پارتی به‌ته‌واوتی هاوتا ده‌كات له پشك و به‌ركه‌وته‌كانی ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر پارتی ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت له سه‌ر بنه‌مای 39 به 39 ڕێكه‌وتن
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی له ئاڵوگۆڕی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پشت به سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسیی خۆی ده‌به‌ستێت و له ئێستاشدا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له ئارادا نییه.
وتیشی، "یه‌كێتی خاوه‌نی سه‌نگ، هێز، مێژو، خاك، كاریگه‌ریی سیاسی، ده‌نگده‌ر و هاوپه‌یمانێتییه، ئه‌مانه ده‌بنه سه‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتی له هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدڕاڵ و داڕشتنی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، له‌ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، قوباد تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد، ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌مو كارێك،ئامانجمان خزمه‌تكردنی میلله‌ت، نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ری و هه‌بونی حكومه‌تێكی كارا و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشه له په‌رله‌مان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش هه‌مو ده‌رگاكان كراوه‌ن و یه‌كێتی هیچ بژارده‌یه‌كی ڕه‌تنه‌كردوه‌ته‌وه.
له 20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024ه‌وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه به‌ڵام تائێستا پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن و نه‌توانراوه كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت، له‌ماوه‌ی رابردوشدا زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردولا ئه‌نجامدراون به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام بی َئه‌نجام بون.
له‌پاشخانی نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ پارتی، له رۆژی 17ی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی 38 کورسی ڕێککەوتن، بە ئامانجی گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و کۆتاییهێنان بە قۆرخکاریی پۆستە باڵاکان لە هەرێمی کوردستان.