نوێترین

recent

16/05/2026

چوارەم پەیامی نوێ لە بغدادەوە بۆ پارتی





















چوارەم پەیام لە بغدادەوە بۆ پارتی

تا ئێستا بەشێك لە هێزە شیعە و سوننەكانی عێراق چوار پەیامی ڕونیان داوە بە پارتی كە پێویستە لە بغداد بە سیاسەتەكانیدا بچێتەوە ئەگەرنا لە زۆر پرسی دیكە كە پەیوەندی بە پارتیەوە هەبێت سەرئێشەی دیكەی بۆ دروست دەكەن

پەیامی یەكەم” لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوو بابەتەكە پەیوەندی بە خودی دكتۆر شاخەوان. نەبوو بەڵكو لە گەڵ پارتی بوو

پەیامی دووەم” تێپەڕاندنی بابەتی سوپا سالاری عێراق بوو كە عبدلئەمیر یارالله بە فەڕمی كرایەوە سوپا سالاری عێراق

پەیامی سێیەم”بابەتی سەرۆك كۆماری عێراق بوو كە یەكێتی و حەلبوسی و بەشێكی دیكەی شیعەكان. تێیان. پەڕاندوو دكتۆر فواد حسین دەنگی نەهێنا و نزار ئامێدی كاندیدی یەكێتی بوە سەرۆك كۆمار

پەیامی چوارەم و دوا پەیام” بابەتی ڕێباز حەملانی كاندیدی پارتی بوو بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كە دەنگی پێویستی نەهێناو دەبێ پارتی بە كەسێكی دیكە بیگۆڕێت

هەموو پەیامەكان ڕونن كە بە پارتی وتراوە كاكە ئێستا بەغداد جۆرێكی دیكەیەو دەبێ سیاسەتی كاركردن و مامەڵەو پەیوەندییەكان بگۆڕی تا بتوانی لە گەڵ سەرجەم هێزەكانی دیكە هەڵبكەی

هەرچەندە كاك نێچیرڤان بەشێكی لە پەیوەندییەكان باشتر كردوە و هەنگاوێك چوەتە پێش بەڵام هێشتا ماوێتی و پێویستی
بە زیاترە تا پارتی لە شوێنی دیكە بەربەستی بۆ دروست نەكرێ..

چیا نوری فەرقانی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085