میدیای عێراق بڵاویكردەوە، حکومەتی بەغدا هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (تەمموز/7)ـی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات و دەستبەجێ دوای گەیشتنی پارەکە، پڕۆسەی دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە بە كەناڵی سۆمەرییە نیوزی عێراقی ڕاگەیاندوە، حکومەتی فیدراڵ بڕیاریداوە هەفتەی داهاتو شایستە داراییەکان و موچەی مانگی (تەمموز/7)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، ئەمەش دوای تەواوبونی ڕێکارە وردبینییەکان.بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، دەستبەجێ دوای گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی سێکتەرە جیاوازەکاندا و هیچ دواکەوتنێک لە پڕۆسەی دابەشکردنەکەدا ڕو نادات.
