نوێترین

recent

27/04/2026

کاتێک پارتی تەنگەتاو دەبێت دەست بۆچی دەبات؟









کاتێک پارتی تەنگەتاو دەبێت دەست بۆچی دەبات؟
هەرکات پارتی تەنگەتاو دەبێت ودەکەوێتە حاڵەتێکی شپرزەوبوونەوە ودەسەڵاتی هیچی نامێنیت پەنا بۆ ئەم شتانە دەبات کەخۆی خۆلقێنەری بووە.
-کەیسی هاوکار جاف،لەناو دڵی پارتی وشاری هەولێری دەستە خوشکەکەی پاریسی بووکی فەرەنسا ڕووی دا!
-کەیسی لاهور جەنگی کەبەڕەزامەندی خودی پارتی ونێچیرەڤان بارزانی لاهور دەرکراو هێرشی کرایە سەر!
-کەیسی قەومی وەک ئەوەی کەس کورد نەبێ پارتی نەبێت!؟ لایەنگرانیان بەوە چەواشە دەکەن پارتی کوردایەتی دەکات بۆیە لایەنەکان دژایەتی دەکەن!!
-کەیسی 16ـی ئۆکتۆبەر بەبێ ئەوەی ئاماژە بەدەرهاویشتەی ڕیفراندۆمەکەیان بکەن.
سەرەتا دەچنەوە لای بنەماڵەی هاوکار جاف وجارێکی تر خوێ دەکەنەوە بەبرینیانا بەداخەوە لەناو قوڵایی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دا شەهید کرا ئیتر ئەگەر ئەم کەیسە هەرکەس بووبێت تائیستا ناتوانن بەڵگەیەکی موقنیع بڵاو بکەنەوە کەخەڵکی سەردەمی تەکنەلۆژیا ىڕوای پێ بکات.
کەیسی لاهور جەنگی ئەمانە خۆیان بووون هاتن لاهوریان لەیەکێتی دەرکرد وهەرخۆشیان بوون لەئاست لاهور بێ دەنگیان هەڵبژارد خێرە ئیستا شین وشەپۆڕی درۆینەی بۆ دەکەن؟لەهەمان کات دا کاتێك کێشە لەنێوان یەکێتی لەگەڵ پارتی دروست ئەبێت میدیاکانی کاك لاهور ومیدیاکانی پارتی جوداناکرێنەوەلەکاتێک دا کاک لاهور لەڕابردوودا دوژمنی سەرسەختی سیاسیەتە چەوتەکانی پارتی بوو
کاکی برا هەرکەس کوردایەتی بکات پارتی نایکات و بەچاوی خۆتان ئەبینن دەیان بنکەی تورکیای پەلکێشی هەرێم کردووە یەکەم بۆ کووشتنی کوردەکانی باکور دووەم بۆ چاوترسێن کردنی نەیارەکانیان بەڵام ئەم جارە لۆیان ناچیتە سەر چوونکە ئەمجارە عێراق و ئێران وئەمریکاو تەنانەت تورکیای هاوسۆزیشی تێ کەوت وپینەی ئەم هەموو کونەیان پێ ناکریت.
ئێوە بەمانای ووشە دزی لەخەڵکی کوردستان دەکەن شەرمە کە کوڕی مەسرورو نیچێر هەفتانە ملیارەها دۆلاریان دەست دەکەویت بەڵام هێندە لەئەخلاق شۆراونەتەوە کە تەنانەت ئامادەنی 120ملیاری بەغدا بدەن بۆئەوەی مووچەی خەڵك بنێریت.
ئیتر چی ترماوە بەسەر خەڵکی بهێنن.
ئێستا پارتی سوینێك شك نابات و قوڕی تیابگرێتەوە بیکا بەسەر خۆی موریدەکانی بارزانی دا.

تاڕادەیەکی باش گەشبینین لەوەی ئەم بنەماڵە بەرەو ئیفلیج چوون ئەبرێت وبەدوری نازانین کۆتاییان بێ یاخود لەبلەو بارزان دا بچووك بکرێنەوە..


27/04/2026

تێبینی/ئەم بابەتە تەعبیر لەڕاو بۆچوونی نوسەر دەکات.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085