پارتی کەی و لەچی حاڵەتێك دا خیانەت ناکات!؟
بەمێژووی سیاسی تەمەنی پارتی لەهیچ کاتێك دا هێندەی ئێستا نەکەوتوونەتە ئەم حاڵەی کەنەیارانیشیان تەبەنی ناکەن!
-لەئێستادا ولەسەردەمی عەولەم وئەی ئای پارتی سیاسەتی سەردەمی قیادە موەقەتە پەیڕەو دەکات!
کورتەیەك: خەڵك بەگشتی لەئیستادا زۆر زیاتر لەوە هۆشیارترن کەپارتی و پێی وایە تاسەر ئەتوانێت موریدو لایەنگرانی بەشیعاری درۆینەی کوردایەتی بگەوجێنێت،
پارتی تاکە حیزبە کە مێژووەکەی تك تك خیانەتی لێ ئەچۆڕێت،بۆیە ناتوانن خەڵکی سەردەمی ژیری دەست چەواشە بکەن
پانۆڕامای پارتی وبارزانی
- بۆ ڕازی کردنی دڵی ئێران ومانەوەی بنەماڵەی بارزانی شـــــــەڕی کوردانی ڕۆژهەڵات شەهید کردنی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەو دیموکرات ئەنجام دا
-ئاشـبەتاڵی ساڵی 1974
-خیانەتی کارەساتی هەکاری یان خوڵقاند
-پاش ئەوەی وەك ێ=ئێستا لەهەولێر وسلێمانی وەدەر نران بۆمانەوەی خۆیان خیانەتی نیشتمانی31ـــی ئاب،یان ئەنجام دا
-3٣ــی ئاب پارتی بەئاشكرا بازرگانی نەوت وچەکی لەگەڵ داعــــــــــــ ش دا دەکرد و بەڕێکەوتنی پێش وەختە لەگەڵ تیرۆریستانی داـــــعش کوردانی ئێزیدی خستە پێش حەرەبەو قامەی تیرۆریستان وخەڵتانی خوێن کران.
-پارتی ئەو پێشمەرگانەی پـــە کــە کەی کە بەبەڵێنی شەرەف خۆیان تەسلیم کردەوەو ڕادەستی تورکیای کردن وئەوانیش بەستنیان بەدوای دەابەوە تا پێش پەیکەرری ئەتاتورك وشەهید کران.(بەبەڵگەوە ئەمە لەخوارەوە دائەنیم)
-هەر پاش ٣ئاب پارتی ویستی شاری هەولێر بەدەردی شەنگال بەرێت بەپێی زانیاریەکانی من لەکۆشکی سەدام ولەموسڵ دەستمان کەوت بەغدادی لۆمەری داعـــــــ شە کوردەکانی کردبوو پێی ووتبون ئێوە هیچیتان پێ نەکرا و نەتان توانی هیچ شوێنێکی هەرێم داگیر بکەن یەکێك لەوانە هەڵدەستێت دەڵێت:من کاتی خۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەران بووم یەکێتی شەڕكەرێکی پارتی زانە بەئاستەم ئەتوانین پێشڕەوی بکەین ئەوەبوو لەدەڤەری گەرمیان بەتایبەت جەلەولا ل پێشمەرگەکانی یەکێتی سینگیان نابوو بەئاگر وئاسنی داعــــــــ شەوە پارتیەکان لەسەنگەرەکانیان خەریکی کلیپ دەرکردن و ساز لێدان بوو پاش بەرگریەکی قارەمانانەی هێزەکانی دژەتیرۆر وپێشمەرگەو کۆماندۆ ئاسایش ١٢ پێشمەرگە شەهید بوون پارتیەکان زۆر بێ شەرمانە لە سۆشیال میدیاکانیانەوە دەیان ووت "یەکێتی دانەنیشت تا ١٢ پێشمەرگەی دابەکووشت" هەندێك لەپارتیەکان لەم هەڵس وکەوتەی میدیاکانیان نیگەران بوون خودی مسعود بارزانی ووتی ئێمە شەڕ ناکەین ولەسەنگەری خۆمانداین هەتا نەیەنە سەرمان ئێمە شەڕناکەین وتەنها بەرگری دەکەین هەمووشتان بینیتان بەهێزی زێڕڤانی دەوترا هێزی ڕاکەڤانی
ئەوە شەوی بڕیار بوو هێرش بکرێتە سەر هەولێر پارێزگاری ئەو کاتە کاک نەوزاد هادی شاهیدی ئەوە دەدات هەموو
بەرپرسە سەربازی وحیزبیەکانی پارتی لەهەولێر هەڵهاتبوون بڕیارەکەش بەم شیوەیە بوو(داعــــــــ ش هەزار قامە بەدەستی ئامادەکردبوو لەگەڵ داخڵ بوونی شاری هەولێر قەتڵ وعام دەست پێبکەن بەشێوەیەك کە خەڵکی شارەکانی سلێمانی وکەرکوك هەڵبێن) بەڵام کاتێك مسعود بارزانی ونێچیر بارزانی پەیوەندی بەیەکێتی یەوە دەکەن داوا دەکەن دژە تیرۆر بنێرن تاهەولێر نەکەوێت پاش گەیشتنی دژە تیرۆری یەکێتی داعش لەمخمور تێك شکێندراو پاش ڕگار کردنی مەخوور فەرماندەکان گەڕانەو بەئاڵای پارتیەوە بەناو شارەرزگار کراوەکەدا هوتافی بژی م"ماڵا بارزان"یان دەوتەوە
ئێستا سەردەمی قیادە موقەتە وشاخ نیە خەڵك زۆر هۆشیارە تەنانەت هەندێك جار مێزگریەکی چاخانەی شەعب زۆر بەسود ترە لەمیدیا زەبەلاحەکانی پارتی زیاتر لەوە هەندێك ڕاو بۆچوون هەیە میدیای پارتی پەی ۆێ نابات و لەوەش سەیرت حەکایەخوانێك یان داناوە بەمیزاجی خۆی بەبێ بوونی زانیاری هەواڵ دادەڕێژێت
تەنانەت پارتیە ڕەسەنەکان ئەم ڕاستیانە دەزانن کەپارتی هۆکاری نەناردی مووچەو بێ گوزەرانی خەڵکی کوردستانە ئەوەش ە ئەزانن کەپارتی لەمل ملانێی لەگەڵ یەکێتی توشی شکستێکی کەمەر شکێن بۆتەوە هەروەك پافڵ تاڵەبانی لەڕابردوودا ووتی"بەبێ ئۆکەی یەکێتی پارتی ناتوانێت مودیر عامێک دیاری بکات"
ئێستا ئەگەر یەکێتی جارێکی تر پارتی لەم نەهامەتیە رزگار نەکات بێ دوودڵی دەلێم بەشیوەیەك کەوتوون بێ گاچۆنی
هاوکاری ناتواننن بکەونەوە سەرپێی خۆیان.،
پارتی زۆر هەوڵ ئەدات جیلی نوێ بەسیاسەتەکانی ئاشنا بکات ئەویش چەند حەدەسەێکەوە لەسەر یەك ودووبارەی دەکەنەوە وەك لە ووتاری پێشوودا ئاماژەم پێ دا ،بێ گوێندانە شعوری بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف برینەکانیان دەکولێننەوە وکەیسی لاهور جەنگی دەجوڵێنن وهەرئەم چەند شتەی هەیە پارتی هەرجارە بەشیوازێك باسی دەکات.بەڵام خەڵك ئەو ڕاستیە دەزانێت شەهید هاوکار جاف لەناودڵی هەولێردا شەهید کراو پارتی بۆخۆی عەرابی لەناوبردنی لاهور بوو خوا هەڵناگرێت میدیاکانی ئێستای کاک لاهور لەگەڵ ئەوانەی پارتی وپاراستن بەئاستەم لێك جودا دەکرێنەوە.
بۆیە لەپانۆڕامای ئەو حیزبەدا دەرکەوتووە (پارتی تەنها خیانەت لەب دزینی داهاتی خەڵکی کوردستان دا ناکات)
29/04/2026
تێبینی/
ئەم بابەتە گــــــوزارشت لەڕای نوسەر دەکات هەروەك چۆن نوسەرەکانی پارتی چی لەسەر یەکێتی دەڵێن گوزارشت
لەڕاو بۆچوونی خۆیان دەکەن
.jpg)

.jpg)
