چ هێزێک وادەکات گەنجێکی تەمەن 30 ساڵە ، بەبێ بوونی هیچ پلەو پۆستێکی فەرمی یان حکومی ،
کارگەریەکی بەمشێوەیە دروست بکات ؟
ئەمە ئەو پرسیارە لۆژیکییە کە زۆر جار ڕوبەڕووی دەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) دەبێتەوە بەشێک لە چاودێران و ڕەخنەگران ئەم خێراییە لە دەرکەوتن و ئەنجام دانی چالاکییە گەورەکان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرمایە بەهێزەو ئەو پێگە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە ، پێگەیەک کە بێگومان دەتوانێ هەموو دەرگاکان بە ڕوویدا بکاتەوە ڕێگەکەی بۆ کورت بکاتەوە بەڵام ئایا ئەمە هەموو وێنەکەیە ؟ یان شتێکی دیکەش لە پشت ئەم کارانەوە هەیە ؟؟
ئەگەر لە دەرەوەی ڕەخنەکان سێری واقیعەکە بکەین دەبینین ئەم گەنجە دەیەوێت شێوازێکی نوێ لە پەیوەندییەکان بئافرێنێت بۆ داهاتووی کوردستان .
بەدەر لە پرۆتۆکۆلە فەرمییەکان، ئەو زوو چووەتە ناو نێو دڵی خەڵکی کوردستانەوە هەر بۆیە پێی دەڵێن
(گەنجی نیشتیمان )
دیدار و کۆبونەوەکانی ڕاستەوخۆ و ڕوبەڕوو لەگەڵ سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی بوون بە جۆرێک دەرکەوتنەکانی نەک لە ناوخۆ بەڵکوو لە نێو میدییاکانی ناوچەکە و عەرەبی و تورکیشدا دەنگدانەوەیەکی گەورەیان دروست کرد .
چآودێران لە ڕەخنەکانیاندا دەپرسن ؟ ئایا دەرکەوتنەکانی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی ) تەنها بەکارهێنانی ئامڕازەکانی میدییایە بۆ دروست کردنی وێنەیەکی خەیاڵی ؟ لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ لێکنزیکبوونەوە لە توژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردی بە ڕوونی دەبینرێن ، لە دیوانی پڕ شکۆی زانایانی ئاینییەوە بۆ ناو پێشانگای کتێب ، لە لوتکەی چیا سەربەرزەکانەوە بۆ سەرنج و خەم ئازارەکانی کرێکاران و هونەرمەندان و ئەکتەران ، ئەم جۆرە دیدارانە ئاماژەن بۆ هەوڵدان بۆ تێگەشتن لە فرەڕەنگیی بیروبۆچونەکان و گرنگیدان بە کایەجیاوازەکانی کۆمەڵگە.
لە بەشێکی تری شیکارییەکاندا، چاودێران ڕەخنە دەگرن و دەڵێن: “ئەم دەرکەوتنانەی بێ پڕۆتۆکۆل تەنها نواندنێکی کاتییەو بنەمایەکی جەماوەری قوڵی نییە !
بەڵام هەنگاوە کردەیەکانی ئاوێتەی خاک و نیشتیمان کردووە ، شانبەشانی ژینگە پارێزان زیاتر لە دەیەها هەزار نەمام و دار زەیتونی چاندووە ، لە ڕێگەی تیمی دامەزراوەیەکانییەوە ، ڕوناکی و کارەبای بە وزەی خۆر بۆ گوندنشینان دابین کردووە و هەروەها لەگەڵ شاعیەان و گۆرانیبێژاندا لە کۆڕ و دیدارەکانی تابلۆی جوانی هزری نەخشاندووە .
ئەم جۆرە تێکەڵبوونە سادەیەو گفتوگۆکردن لەگەڵ گەنجان و ڕووناکبیران ئیلهامبەخش بووە تا شێوازی کارکردنی ببێتە مۆدێلێک کە کاریگەریی لەسەر گەنجانی دیکەش دروست بکات بۆ ئەنجامدانی کاری هاوشێووە و لاسای بکەنەوە ، لێرەوە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڵسوکەوت و کراوەیی و پەیوەندییەکانی ئیدریس بارزانی بە شێوازێکی لۆژیکی ڕەنگدانەوەی ئەو دیبلۆماسیەتە هێمنەو ئەو کاریزماییە کە نێچیرڤان بارزانی باوکی پێی ناسراوە .
لە کۆتاییدا، جا ئەم سەرکەوتنانە بەرهەمی پلاندانان و سەرمایە بن، یان دەرئەنجامی خەمخۆرییەکی ڕاستەقینە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەم گەنجە بووەتە هۆی کۆکردنەوەی دەنگ و بۆچوونی جیاواز لە دەوری یەک ئامانج. ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئامادەکاری و درێژەدان بەو میراتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کوردستان بە دیدگایەکی گەنجانەو گونجاو بۆ ئێستای کوردستان گونجاوە
بۆیە سەرەڕای هەموو ڕەخنەکان هەوادارن و خەڵکی کوردستان کە سێری دەکەن دەڵێن بەڕاستی کوڕی باوکی خۆیەتی
