نوێترین

recent

06/03/2019

هەڤاڵ ئەبوبەکر: غیابی وتاری ھاوبەشی نیشتمانیی لە عێراق هەیە


ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەنجامدانی دیداری سلێمانی گرنگە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا، چونکە دەتوانێت پەیوەندیەکی نێودەڵەتی دروستبکات و کەسایەتیەکی زۆر لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا کۆبکاتەوە.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی، سلێمانی رایگەیاند، شەشەمین دیداری سلێمانی، لەکاتێدایە کە ھەم لە عێراق و ھەم لە ھەرێمی کوردستانیش، وتاری ھاوبەشی نیشتمانی غیابی ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت ئەم دیدارە پاڵنەربێت بۆ ئەوەی لە عێراق وتاری ھاوبەش بھێنێتە ئاراوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە شەشەمین دیداری سلێمانی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی دەستیپێکرد، ماوەی دوو رۆژ بە بەشداری چەندین کەسایەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی و نێودەوڵەتی لەبارەی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆ دەکرێت.





Picsart-24-02-23-21-31-09-085