سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق: هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە
وەک یەکەم بڕە پارە بەپێی بودجەی 2019، وەزارەتی دارایی عێراق 522 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەحمەد سەفار، سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند ''بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی بەدەستمان گەیشتووە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بڕی 522 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت''.
سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، ''هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، تەنیا چەند رێوشوێنێکی تەکنیکی ماوە و بەدڵنیاییەوە ئەم مانگە بەپێی بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەران رەوانەدەکرێت''.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، د. فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردووەتەوە مانگی سێ بەپێی بودجەی 2019 مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەکرێت.