نوێترین

recent

24/08/2025

نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش گەیشت.


 




شاندی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێم ١٢٠ بۆ ١٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستده‌كات، بەپێی زانیارییەکانیش پێویستە لە ٤٨ 

کاتژمێری داهاتوودا هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات و به‌وه‌ش مووچه‌ی مانگی شەش ره‌وانه‌ ده‌كرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت و داهاتی نانەوتی و تەوتینی مووچە کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لەسەر داهاتی نانەوتی لێکتەگەیشتنی سەرەتایی لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا کراوە و پێویستە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکادەشڵێت، به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نوێی هه‌رێم و به‌غدا، سه‌ره‌تا ١٢٠ بۆ١٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت، تاوه‌كو رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوش ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به ‌مووچه‌ی مانگی شەشیش ئاماژەی بەوەکرد، مه‌رجی ئه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ راده‌ست بكات، دوای راده‌ستكردنیشی راسته‌وخۆ رێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەپێی زانیارییەکان ئەو شاندەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کە لە بەغدان هەریەک لە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت و وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایین.


گۆران عەبدوڵا - بەغدا

Picsart-24-02-23-21-31-09-085