نوێترین

recent

24/08/2025

شاندێك لە بەغداوە بۆ ڕوداوەکانی لالەزار گەیشتە شاری سلێمانی،


 




میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایان کرد کە شاندێکی ئەمنی لە بەغدای پایتەختەوە گەیشتونەتە هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەسەر بارودۆخ و چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی ڕوداوەکەی لالەزار لە شاری سلێمانی.

 
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی شەفەق نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردوەتەوە، لە بەغدادەوە شاندێکی ئەمنی گەشتونەتە هەرێمی کوردستان و بەدواداچون بۆ ڕوداوەکانی سلێمانی دەکات.



ئاماژەی بەوەشکردوە، شاندەکە لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ بارودۆخی دەستگیرکراوەکانی ڕوداوەکەی  سلێمانی دەکەن، هەروەها پێداچونەوە بە لیستە فەرمییەکانی ناوی هێزەکانی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دەکەن بۆ جیاکردنەوەی هێزی یاسایی و نایاسییەکان دەکەن.


ئەوەشخراوەتە ڕو؛  شاندە ئەمنیەکەی عێراق تا ڕۆژی سێشەممە لە هەرێم دەمێننەوە و جگە لە سلێمانی سەردانی هەولێریش دەکەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085