نوێترین

recent

06/03/2019

کایلی جێنەر بچوکترین ملیاردێری جیهانە


خانمە نمایشکاری جیهانی کایلی جێنەر، دەبێتە بچوکترین دەوڵەمەند لەسەر ئاستی جیهان.

گۆڤاری " forbes" ئەمەریکی، لە راپۆڕتێکدا دەربارەی دەوڵەمەندەکانی جیهان، ئاشکرایدەکات کە لە ئێستادا کایلی جێنەری تەمەن 21 ساڵ، بچوکترین دەوڵەمەندی جیهانە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە مارکەیەکی جوانکاری و ماکیاژی تایبەت بە خۆی دامەزراند، سەروەتەکەی بە 900 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، ناوبراو لەدایکبووی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە و خاوەن پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی تایبەت بە خۆشیەتی.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085