نوێترین

recent

05/03/2019

دۆناڵد ترەمپ: دۆلاری بەهیز زیان لە ئابووری ئەمریکا دەدات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا لەسەر پشتگیریکردن لە دۆلاری بەهێز زیان بە ئابووری ئەمریکا دەگەیێنێت.

ترەمپ لە میانەی وتارێکدا رەخنەی تووندی لە جێرێمی پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا گرت و رایگەیاند، لەکاتێکدا کە ئابووری ئەمریکا هیچکات وەک ئێستا بەهێزنەبووە، کەچی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا لایەنگری لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی دەکات کە زیان بە ئابووریی ئەمریکا دەگەیێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئەو خوازیارە دۆلار بەهێز بێت بەڵام نەک لە ئاستێکدا بێت کە توانای رکابەری کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە دەرەوەی وڵات لاوازبکات.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085