
![]() |
سالار محمود |
لێرەوە پێویستە زیاتر وەفاداربین بۆ مێژووی یەکێتی و کاک ئازادیش پشکی هەیە تێیدا. لە دوا هەوڵەکانمان بەردەوام بین بۆ چاکسازیی کرداری و ڕووبەڕووبوونەوەی هۆکارەکانی نیگەرانی خەڵک و دڵسۆزان لە یەکێتی. کاک ئازاد وەک جاران هەر ئازاد بە.. خواستمە لەدەرەوەی یەکێتی بە سەربەخۆیی بمێنیتەوە و، مەلەفی سەربەخۆیش هێشتا ئەجندای کرداریی نییە لای هیچ لایەک بە ئەندازەی حزبی شەهیدان. هەرچەندە لێرەش هێشتا هەر دروشمە، بەداخەوە کێشمەکێش و باڵباڵێنەکان لەسەر ئەم بابەتە ستراتیژییە نییە و تواناکان بە مەسەلەی لاوکییەوە خەرجدەکرێن!. تۆ ئازادیت لە بڕیاری خۆت، بەڵام دڵنیام لەدەرەوەی حزبایەتی (سەربەخۆ)باشتر دەتوانیت خزمەتی مەلەفی سەربەخۆیی بکەیت. وەک چۆن بەهەزاران هەن لەدەرەوەی حزب و حزبایەتیش کاریان کردوەو دەکەن لەم پێناوەدا. بەهەر حاڵ تۆ هەر کاک ئازادەکەی کە ڕێنمایی و هاندان و تێڕوانینەکانت لە گۆڤاری ڕێبازی نوێ و سەروتارەکانی جارانی کوردستانی نوێ هەڵوێست و یادگارن و دەهێنن بیانپارێزیت. بێگومان هەزاران گەنجی سۆران و رەواندوز و باڵەکایەتی لەسەر دەستی حەسەن کوێستانی و جندیانی بوونە کۆمەڵە و یەکێتی و شەهید و بریندار و زیندانی بوون، ئەم سەنگەر و کاروانە دەشێت لە فۆرمی وەک سەربەخۆبوون بەردەوام بێ، کورت و کرمانجی تکایە بڕیاری تاڵ نەدەی. بەر لە حەفتاو سێ ساڵ خێزانێک کچەکەیان بەناوی (هیوا)ەوە ناونابێ ئاماژەیەکی قووڵی مێژووییە، بۆیە هەر ناوهێنانێکیان ئەرکە لە چوارچێوەی ڕێزلێنان بێ.