نوێترین

recent

14/02/2017

حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دۆڕاندنی پارە



بەپێی بڕیاری دادگایەكی لەندەن، دەبێت حكومەتی هەرێم بڕی 121 ملیۆن دۆلار بدات بە كۆمپانیای دانە غاز.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویكردەوە، كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاندووە دوێنێ لە دادگایەكی لەندەن كەیسێكی لەدژی حكومەتی هەرێم بردووەتەوە و بەپێی بڕیاری دادگاكەش دەبێت حكومەتی هەرێم 121 ملیۆن دۆلار بداتە كۆمپانیاكە.

هاوكات كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئەو بڕە پارەیەی حكومەتی هەرێم دەبێت پێیان بدات، لە بەرانبەر دەرهێنانی غازی شل و چڕە كە لەماوەی نێوان 30ی حوزەیرانی 2015وە تا 31ی ئازاری 2016 دانە غاز و هاوبەشەكانی لە هەرێم دەریانهێناوە.

ئەوەشی ئاشكراكردوە، دادگاكەی لەندەن هەموو ئەو سكاڵایانەی حكومەتی هەرێمی رەتكردۆتەوە كە گوایە كۆمپانیای ناوبراو بەبێ بوونی هۆكارێكی گونجاو دواكەوتووە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی.

بڕیارەكەی دادگا كۆتاییە و دەبێت حكومەتی هەرێم لەماوەی 28 رۆژدا ئەو بڕە پارەیە بداتە كۆمپانیای دانە غاز.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085