نوێترین

recent

26/10/2016

ڤیدیۆ ، کادیرانی یەکێتی: نەجمەدین کەریم سەلماندی بووەتە پارتی




لێدوانێکی پارێزگاری کەرکوک دوابەدوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ئەو پارێزگایە ناڕەزایی بەشێک لە میدیاو کادیرانی یەکێتی٧ ئاماژە بۆئەوەدەکەن لێدوانی بەرپرسانی پارتی ڕاستە کەباس لە پارتی بونی نەجمەدین کەریم دەکەن.

بەشێک لە میدیا نافەرمییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویانکردوەتەوە ، نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک بەو لێدوانەی کە پاش کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو تەلار و بالەخانانەی کەرکوک لەسەر دۆخی کەرکوک بڵاویکردوەتەوە بووەتە هۆی ناڕەزایی بەشێک لە کادیر و ئەندامانی یەکێتی لە کەرکوک.

شێرزاد جەباری ، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسیویەتی"لێدوانەکەی نەجمەدین کەریم چاوەڕوانکراو بوو ، کە سوپاسی سەرۆکی پارتی کردو بەناوی سەرۆکی هەرێم ناوی هێنا".

ئەو کادیرەی یەکێتی باسی لەوەشکرد"نەجمەدین کەریم تەنها ئەوەندەی ماوە ڕاژەکەی لەناو یەکێتییەوە بۆ بگوازرێتەوە ناو پارتی چونکە دەمێکە بوون بە پارتی خۆی دەرخستووە".

ئەوەیشی وتووە"بەداخەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی هێندەی سەرقاڵی شەڕی پۆست و پارەیە هێندە خزمەت بە کەرکوک ناکەن کەناویان ناوە دڵی کوردستان و کەسێکیان بۆ داناوە لەسەرەوە یەکێتی و لە ژێرەوە پارتی".

جێی ئاماژەیە پێشتر میدیا و میدیاکارانی پارتی بڵاویانکردەوە"نەجمەدین کەریم بووە بە پارتی تەنها ڕاگەیاندنەکەی ماوە".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085