

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئێستاوه ئاماده‌سازی ده‌كات بۆ قۆناغی دوای شه‌ڕی موسڵ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بژارده‌یه‌كی نوێ تاوتوێ ده‌كات كه خۆ ده‌بیننه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یاخود پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ.
به‌پێی زانیارییەکان، پارتی له‌مه‌كته‌بی سیاسی لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێناوه به‌ئه‌ندامێتی (رۆژ نوری شاوه‌یس، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی، مه‌حمود محه‌مه‌د) كاری ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ده‌ستنیشانكردنی سیناریۆكانه بۆ دوای شه‌ڕی موسڵ، چونكه پارتی ده‌یه‌وێت له‌دوای ئه‌و شه‌ڕه‌وه بابه‌تی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئاماده‌سازییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، بۆ پێگەی شار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا لیژنه باڵاكه‌ی پارتی له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ دوای شه‌ڕی موسڵ هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان بكرێت، پارتی ده‌توانێت چه‌ند كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه وتی "ئه‌گه‌ر پارتی توانی ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆی به‌رزبكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كورسی كۆتاكان‌و چه‌ند حیزبێكی بچووكی نزیك له‌خۆی، به‌بێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی تر حكومه‌تی زۆرینه پێك ده‌هێنێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی "به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پارتی وا مه‌زه‌نده‌ی كردووه كه توانای هه‌یه 42 كورسی له‌په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌و پێیه‌ش به 11 كورسی كۆتاكانه‌وه ته‌نها پێویستی به 3 كورسی تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 56 كورسی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات‌و ده‌توانێت له‌رێیه‌وه حكومه‌تی زۆرینه پێك بهێنێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر بژارده‌ی تاوتوێ كردووه، به‌ڵام به‌هێزترین بژارده له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێیه.
سه‌رچاوه نزیكه‌كه له‌پارتی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بتوانن زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه، ئه‌وا تا كاتی هه‌ڵبژاردن په‌نا بۆ بژارده‌ی دووه‌م ده‌به‌ن كه پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێیه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه له‌هه‌موو بژارده‌كانی پارتیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی حوكمڕانی ده‌بن، ته‌نانه‌ت له‌پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ‌دا باڵێكی یه‌كێتیش ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بژارده‌كان.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێستا پارتی چاوی له‌سه‌ر ناوه‌ندی بڕیاره بۆئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تیان پێبهێنێت بچنه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه‌و چه‌ند پۆستێكی گرنگ له‌حكومه‌تدا وه‌ربگرن.