نوێترین

recent

26/10/2016

عەمید سەرحەد: پێنج داعشمان كوشتوون.. چەند گومانلێكراویش دەستگیر كراون



بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و ئاساییش و هێزەكانی پێشمەرگە، چەندان كەسی گومانلێكراویان دەستگیر كردووە و، پێنج تیرۆریستی داعشیشیان كوشتووە.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سەعات پێنجی بەیانیی ئەمرۆ چوارشەممەدا، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس و هێزەكانی پێشمەرگە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كردووە لە سنووری گوندەكانی مەلحە، تویلعە، قەرەتەپە، باجوان، كونەڕێوی، سەلام، كێف، هندی، ئیدریس و داود گورگە لە دەوروبەری شاری كەركووك و، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەسی گومالێكراو دەستگیر كراون".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند: "لای پرۆژەی ئاو ‌ لە ناحیەی تازە، پێنج تیرۆریستی داعش تەقەیان كرد، دوای رووبەڕووبوونەوە هەر پێنج تیرۆریستەكە كوژران".

(سەرحەد قادر) زیاتر گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكانمان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردن و دەستگیركردنی تیرۆریستان".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085