

به‌هۆی ڕێكخستنی خۆپیشاندان‌و گردبوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی باجه‌كانی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی به‌ڵێننامه به چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك پڕ ده‌كاته‌وه، ڕاژه‌ی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیش ده‌گوازرێته‌وه بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆك، له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ره‌كان دانیشتوی شاری سلێمانین‌و سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دابووه كه داوایان كردوه مانگانه موچه‌كه‌یان له‌كاتی خۆیدا پێبدرێت به‌بێ سیستمی پاشه‌كه‌وت..
میدیاکانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویانکردوەتەوە ، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 24 ئه‌م مانگه، KNN له ڕاپۆرتێكدا له زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه، هه‌واڵی گرتنی 4 فه‌رمانبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی باجه‌كانی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی مووچه، كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو، ئاسایشی سلێمانی، هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئەو میدیایانە ئەوەیشیان بڵاوکردوەتەوە ، بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوه‌كه، جارێكی تر تیمه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی بۆ سه‌لماندنی ڕاستییه‌كان‌و چۆنییه‌تی ڕوداوه‌كه، په‌یوه‌ندییتای كرد به یه‌كێك له‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیر كراوانه‌و ئه‌ویش ڕایگه‌یاند: ئه‌وان بۆ گه‌یاندنی داواكه‌یان، كۆبوونه‌وه‌یان كردوه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی مه‌ده‌نییه‌وه كه سه‌ر به ئاسایش بوون، ده‌ستگیر كراون‌و براونه‌ته یه‌كێك له‌به‌نكه‌كانی ئاسایشی سلێمانی‌و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه كه چیر نوێنه‌رایه‌تیی فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی نه‌كه‌ن‌و گرد بوونه‌وه‌و خۆپیشاندان ساز نه‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێكی یاسایی بۆئه‌و گرتن‌و بردنه بهێنه‌وه.
باسیان لەوەیشکردوە ، سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌فتاره بێ قانونییه‌ی چه‌كداره جل مه‌ده‌نییه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكومه‌ت ده‌یكه‌ن، دڵشاد عومه‌ر كه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره گیراوه‌كان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌وتی كه پێیان ڕاگه‌یاندوه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆك‌و ئه‌وه‌شی به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزای سیاسی ناوبردوه‌و نوسیویشیه‌تی، ئه‌گه‌ر مسوڵمانێك شك ده‌به‌ن په‌یمانگایه‌ك ده‌زانێت بۆ فێربوونی زاراوه‌ی بادینی، با پێیان بڵێت.