

ساڵح موسلیم سەرکردە لە باڵی سەربازی پەکەکەو سەرۆکی هێزەکانی پاراستنی گەل " هەپەگە " لە رۆژئاوای کوردستان هێرشی کردە سەربازانی و بە خیانەتکار دژی نیشتیمان ناوی هێنا .
ساڵح موسلیم : هێنانی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق و کوردستان لەلایەن بارزانیەوە حاڵەتێکی شازە و بارزانی نوێنەرایەتی کورد ناکات لەهێنانی سوپای تورکیا بۆ خاکی عێراق .
هەروەها موسلیم ڕایگەیاند تەواوی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دژی هاتنی سوپای تورکیان بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق جگە لەیەک حزب نەبێ ،، کە مەبەستی پارتی دیموکراتی کوردستانە .
ساڵح موسیم نەی شاردەوە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنەوەی " ڕەقە " تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردانی ڕۆژ ئاواو لەم بارەیەشەوە موسلم هۆشداری دەدات .
ئەمەش لەکاتێکدایە دەست درێژیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامەو دوێنێش لە باکوری کوردستان هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەدی دەست گیرکردو گەمارۆی ئەمشارەشی دا لە باکور .