نوێترین

recent

26/10/2016

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم قەبووڵ دەكات



ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت، ئەوان وەك سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ مەسعود بارزانی دا دەكەن، ئەوە خۆڵكردنە چاوی خەڵكە بڵێیت وەك سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ بارزانیدا ناكەم.

محەمەد ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ رۆژنامەی (ئاژانس) گوتوویەتی "یەكگرتوو، بارزانی بەسەرۆكی واقیعی هەرێم دەزانێت، بەڵام كێشەی یاسایی هەیە و دەبێت چارەسەر بكرێت، لەئێستادا كاك مەسعود مومارەسەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات ئەویش لەغیابی یاسا و لەغیابی هەڵبژاردنی كەسێكی تر كە لایەنەكان نەیانتوانیوە بەدیل بهێنن".  

راشیگەیاند، شەرعیەتەكەی بارزانی خەلەلی یاسایی تێدایە، بەڵام ئەوە خۆڵكردنە چاوی خەڵكە كە بڵێیت وەك سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ بارزانی-دا ناكەم.

  دەشڵێت "پێویستە پارتی و گۆڕان تەجاوزی ئەو عینادیەی نێوانیان بكەن و كۆببنەوە و لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیدا بەدوای چارەسەردا بگەڕێن. بۆیە هەركات ئەو دوولایەنە ئامادەییان تێدابوو، ئەوا وەك یەكگرتوو پێمانوایە كۆبونەوەی پێنجقۆڵی و بەدوای چارەسەردا گەڕان و پێشكەشكردنی بەدیلات و هەوڵدان بۆ ئەوەی دەزگا نیشتمانییەكان بخەینەوەكار، ئەوە رەنگە ئەوانە ببنە فاكتەری باش بۆ چارەسەری بارودۆخی هەرێم".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085