
هێزە شۆڕشگێڕەکان گوندی تل مەدیقیان لەدەستی چەتەکانی قەڵغانی فورات رزگارکرد، ئەو گوندە کەوتوەتە رۆژهەڵاتی بەنداوی شەهباوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوچەییەکان، شەڕڤانانی هێزە شۆڕشگێڕەکان پاش شەڕێکی سەخت کە لە شەوی ڕابردووەوە تا سەرلەبەیانی خایەند، گوندی تل مەدیقیان لە دەستی چەتەکانی قەڵغانی فوراتی سەربە تورکیا رزگارکرد، ئەو گوندە کەوتوەتە یەک کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی بەنداوی شەهباوە.
دوو رۆژ پێش ئێستا چەتەکانی داعش گوندی تل مەدیقیان رادەستی چەتەکانی قەڵغانی فورات کردبوو، شەوی رابردووش چەتەکانی قەڵغانی فورات چەکی کیمیاویان دژی خەڵکی ئەو گوندە بەکارهێنابوو.
هەروەها لە ئەنجامی شەڕەکەدا بەرپرسی چەتەکانی جەبهە ئەلشامیە بەناوی ئەبو جینان کوژراو حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێنران.