نوێترین

recent

27/10/2016

نرخی زێڕ دابەزی



نرخی‌ زێڕ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دابه‌زی‌ و یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌ 1267 دۆلاره‌ و یه‌ك مسقاڵی‌ عه‌یاره‌ 18 له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ به‌ 196 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن له‌ زه‌ره‌نگه‌ری‌ نیاز، له‌ بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌‌ رایگه‌یاند" نرخی‌ زێڕ ئه‌مرۆ دابه‌زیوه‌و یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌ 1267 دۆلاره‌".

وتیشی"نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ به‌ 196 هه‌زار دیناره‌ و عه‌یاره‌ 21 به‌ 229 هه‌زاره‌، نرخی‌ یه‌ك لیره‌ 272 دۆلاره‌".

به‌یانی‌ دوێنێ‌، نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ به‌ 1276 دۆلاربوو، له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 198 هه‌زار و عه‌یاره‌ 21 به‌ 232 هه‌زاردینار بوو، نرخی‌ یه‌ك لیره‌ش 272 دۆلاربوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085