نوێترین

recent

27/10/2016

عەبادی: سەردەمانێک تورکیا بەشێک بوو لە عێراق



سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامی وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیادا کە پێی وابوو هەندێک شوێن لە عێراق پێشتر سەربە تورکیا بوون ڕایگەیاند، سەردەمانێک تورکیا بەشێک بوو لە حکومەتی بەغدا.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتبووی "تا سەردەی بیستەم موسڵ و کەرکوک و هەندێک بەشی دیکە لە عێراق سەر بە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوون".

تەلەڤزیۆنی ئەلعراقییە دوێنێ ٢٦ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە لە وەڵامدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە "ئەوەی ئەردۆغان دەڵێت کە کەرکوک و موسڵ سەر بە تورکیا بوون ئێمە بە هیچ شوێنێک ناگەیەنێت، ئێمەش دەتوانین بڵێین کە سەردەمانێک لە بەغدا خەلافەتی عەباسی هەبوو و هەموو تورکیا سەر بەو خەلافەتەبوو".

عەبادی ڕاشیگەیاندووە "ئەمانە لە مێژوودا هەن، بەڵام سەیرەکە ئەوەیە تەنها یەک بەش یان دووبەش لەم خاکە بەیادی خەڵک بهێنیتەوە و پێت وابێت دەبێت بەشت هەبێت تێیدا".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتوشیەتی "عێراق ڕێگا نادات حوکمڕانی کەمی تێیدابێت و بەشێک لە وڵاتەکەی داگیربکرێت، بۆ یە ئێمە پێمان باشە پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ  تورکیا هەبێت و باش نییە کە بگەینە پێکدادانی سەربازی".

بونی بنکەی سەربازی لە ناوچەی باشیکی ١٢ کیلۆمەتری موسڵ، گرژی خستە نێوان تورکیا و عێراقەوە و تورکیا دەڵێت بۆ ئەوە هاتووە ڕاهێنانی سەربازی بە پیشمەرگە و هێزە عەشایەرە سوننەکان بکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085