

پێنج چه‌كداری داعش له نزیك ناحیه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كوژران.
شه‌وی رابردوو گروپێكی پێنج كه‌سی داعش، هاتبونه گوندی نارنجه له نزیك ناحیه‌ی له‌لایه‌ن له كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ به‌هێزه‌كانی ئاسایش ده‌درێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ر پێنجیان كوژران.
ئازاد بیلال، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌ی له‌یلان رایگه‌یاند "كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌و گروپه پێنج كه‌سیه‌ی داعشیان كوشتووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چه‌كداره‌كانی داعش فریا نه‌كه‌وتوون هیچ به‌رگریه‌ك بكه‌ن، هێزه‌كانیان بێ زیان ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كوشتوه‌و ته‌رمه‌كانیشیان ره‌وانه‌ی پزیشكی داوه‌ری كردووه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی له‌یلان، ئه‌و چه‌كدارانه هاتونه‌ته ماڵێك داوای خواردنیان كردوه‌و هاوڵاتیه‌كه‌ش هێزه‌كانی ئه‌وانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له هاتنی چه‌كداره‌كان.
له‌دوو رۆژی رابردوودا ئه‌مه سێ یه‌م گروپی داعشه كه له سنوری كه‌ركوك بكوژرێن، دوێنێ گروپێكی پێنج كه‌سی ئه‌و رێكخراوه له نێوان گوندی به‌شیر و مه‌ریم به‌گ كوژران، رۆژی پێشتریش گروپی پێنج كه‌سی دیكه‌ی داعش له گوندێكی نزیك له‌یلان كوژرابوون.
هادی داودی كه پێشمه‌رگه‌یه له نزیك ناحیه‌ی له‌یلان ئەوەی ئاشکراکرد ، شه‌وی رابردوو ئه‌وچه‌كدارانه هاتونه‌ته گوندی نارنجه‌و چونه‌ته ماڵێكه‌وه خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ش هه‌واڵی به هێزه ئه‌منیه‌كان داوه‌و دواتر هه‌ر پێنج چه‌كداره‌كه‌ی داعش كوژراون.
وتیشی "هێزه‌كانی ئاسایش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له كاتی خه‌ودا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گروپه‌كه و هه‌ر پێنج چه‌كداره‌كه‌یان كوشتووه".
كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك، دوای هێرشه‌كانی بەرەبەیانی هەینی رابردوو (21ی ئەم مانگە) ئه‌و رێكخراوه دێت بۆ سه‌ر شاره‌كه، كاتێك دەیان چەكداری داعش دزەیانكردە چەند گەڕەك‌و شوێنێكی جیاوازی كەركوك، لەچەند باڵەخانەیەكیشدا بەچەكی قەناسەوە جێگیربوون، بەڵام زۆرینەی هێرشەكانیان لەلایەن هێزە ئەمنی‌و سەربازیەكانەوە بەرپەرچدرایەوە‌و شكستیان پێهێنرا.